هاوکاری نێوان Mozilla و eBay بۆ پێشکێش‌کردنی Firefox eBay Edition ..: کۆمپانیای Mozilla ڕایگه‌یاند که‌وا له‌گه‌ڵ کۆمپانیای eBay هاوکاری ده‌که‌ن بۆ پێشکێش‌کردنی Firefox eBay Editionوه‌شانێکی نوێی وێبگه‌ڕی Firefox و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر وێبگه‌ی مه‌زادخانه‌ی جیهانی eBay جێگای ئاماژه بۆکردنه که‌وا له‌م وێبگه‌ڕه نوێیه‌ی Firefox eBay Edition له‌ته‌نیشتێکیانه‌وه " ڕاست یان چه‌پ" شریتێک داده‌نرێ تاوه‌کو یارمه‌تی به‌کارهێنه‌رانی بدات ئاگاداری ڕاسته‌وخۆی مه‌زادخانه‌ی eBay بن له‌جیاتی پێشکه‌شکردنی پشتیوانی بۆ پشتیوانی کردنی به‌رهه‌می Account Guard تایبه‌ت به eBay .
هه‌روه‌ها ده‌وترێ که‌وا Firefox eBay Edition تاوه‌کو ئێستا وه‌ک باسی لێوه‌کرابێ له زۆربه‌ی بازاڕه‌کانی ئه‌وروپا ده‌که‌وێته به‌رده‌ست به شانشینی یه‌کگرتووشه‌وه UK و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌ڵام نووسخه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
هـــــــه‌واڵنێر : Sivar
زانیاری زیاتر