ترووجانێكی نوێ هه‌موو په‌ڕگه‌كان ده‌سڕێته‌وه.: ترووجانێك به‌ناوی (Botvoice.A) دۆزراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن كۆمپانیای پاراستن (Pandora) له هه‌فته‌ی پێشوودا ، زۆر مه‌ترسیداره وه زۆر جیاوازه له‌هه‌موو ترووجانه‌كانی تر. ئه‌م ترووجانه ( Task Manager) وه ڕیجیسته‌ر له‌كارده‌خات.
جیاوازیه‌كی تری ئه‌م ترووجانه ئه‌وه‌یه له‌خۆیه‌وه بڵاو نابێته‌وه ، به‌ڵكو به‌كارهێنه‌ر خۆی دایده‌مزرێنێت، كاتێك دامه‌زرا ، كۆمپیوته‌ر وێران ده‌كات و هه‌موو فایله‌كانت ده‌سڕێته‌وه.
له‌كاتی دامه‌زراندنی ئه‌م ترووجانه خۆی به‌ده‌نگێك ئاگادارت ده‌كاته‌وه وه پێت ده‌ڵێت:
”You have been infected, I repeat, you have been infected and your system files have been deleted. Sorry. Have a nice day and bye bye.” واته( كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت تووش بووه ، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ، كه‌تۆ تووش بویت وه فایله‌كانی سیسته‌مه‌كه‌ت سڕانه‌وه ، ببوره! ڕۆژێكی خۆش وه خوات له‌گه‌ڵ).
به‌رپرسی ته‌كنۆلۆژیا له Exploit Prevention Lbs (ڕۆگه‌ر تۆمپسن) ده‌ڵێت ئه‌م ترووجانه زۆر جیاوازه له‌هه‌موو جۆره ترووجانه‌كانی تر به‌وه‌ی ئه‌مه ته‌نیا بۆ ئه‌وه دروست كراوه كه كۆمپیوته‌ر تێكبشكێنێت.
وه ئه‌م ترووجانه مه‌ترسی بۆ هه‌موو ویندۆسه‌كان هه‌یه له ویندۆسی ٩٥ تا ویندۆس ڤیستا.
شایانی باسه ترووجانی ناوبراو زیاتر له‌ڕیگه‌ی پرۆگرامه‌كانی به‌شكردنی په‌رگه یا پرۆگرامه‌كانی دابه‌زاندن وه نامه‌ی ئه‌لكترۆنی بڵاو ده‌بێته‌وه.
گوێ لهترووجانهكهبگرهزانیاری زیاتر