GPS و سوود وه‌رگرتن له تۆڕی مۆبایل.: TomTomكۆمپانیای به‌رهه‌م هێنانی (navigation) ڕێنیشانده‌ری
GPS خاوه‌نی ئه‌م بیرۆكه‌یه. بۆ یه‌كه‌م جار بیری له به‌كارهێنانی تۆڕی مۆبایل كردۆته‌وه بۆئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی "GPS" وه شوفێر بتوانێت ڕیزه دوور و درێژه‌كانی پێش خۆی ببینێت وه ئاگاداربكرێته‌وه له‌ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ.
كۆمپانیای ناوبراو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆڕی مۆبایل "Vodafone" هه‌ڵده‌ستن به‌م خزمه‌تگوزاریه گشتی یه. به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به‌هۆی ئه‌م بیرۆكه نوێ یه‌وه ئیتر پێویست به‌دانانی كامیره‌ی چاوه‌دێری و پێوه‌ری خێرایی نامێنێت كه‌له‌سه‌ر ڕیگاكان دانراون بۆ چاوه‌دێری ئه‌و شوفێرانه‌ی پێشیلی یاساكانی هاتووچۆ ده‌كه‌ن.
شایانی باسه هه‌ردوو كۆمپانیای (TomTom) وه(Vodafone) له‌هه‌وڵی وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه نوێیه‌ن وه له‌ساڵی ٢٠٠٨ له ووڵاتی هۆڵه‌ندا ئه‌م سیسته‌مه په‌یڕه‌و ده‌كرێت وه یه‌كه‌م جار ته‌نیا ئه‌و كه‌سانه‌ی ئابوونه‌یان له‌گه‌ڵ (Vodafone) دا هه‌یه ، ده‌توانن سوود له‌م خزمه‌تگوزاریه وه‌ربگرن.
زانیاریه‌كانی هاتووچۆ له‌ڕێگه‌ی ڕایه‌ڵه‌ی
(GPRS) به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا ده‌نێردرێت بۆ یه‌كه‌كانی ڕێنیشانده‌ری(ڕێدۆزی) دوای ئه‌وه پێویسته به‌كارهێنه‌ر "GPS" ێكی كۆمپانیای "TomTom" ی هه‌بێت كه‌ده‌توانرێت ببه‌سترێت به مۆبایل ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ سوود وه‌رگرتن له‌م خزمه‌تگوزاریه.
كۆمپانیای (TomTom) پیلانی داڕشتووه كه‌ئه‌م خزمه‌تگوزاریه هه‌موو ئه‌وروپا بگرێته‌وه ، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌سه‌ره‌تادا ڕیكه‌وتن نامه بكات له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی مۆبایل ته‌له‌فۆن له‌ووڵاتانی ئه‌وروپا.
زانیاری زیاتر