فشارێكی زۆر ده‌خرێته سه‌ر ISP بۆ ڕاگرتنتی به‌شكردنی په‌رگه.: دادگای ووڵاتی به‌لجیكا پێشنیاری كردووه كه ده‌بێت كۆمپانیاكانی ئه‌نته‌رنێت به‌رپرسیاربن له‌ڕاگرتنی به‌شكردنی په‌رگه نایاساییه‌كان ، له‌وانه‌یه ووڵاتانی تری ئه‌وروپا په‌یڕوه‌ی ئم پێشنیاره بكه‌ن.
كۆمپانیای ئه‌نته‌رنێتی به‌لجیكی (Scarlet Extended) ، فشاری كراوه‌ته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌كنلۆژیایه‌كی نوێ دابمه‌زرێنیت (Install) كه‌به‌هۆیه‌وه ڕێگه‌ده‌گرێت له‌به‌كارهێنه‌ر كاتێك فایلێكی موسیقا یا ڤیدیۆ به‌ش بكات .
هه‌ر به‌كارهێنه‌رێك به‌شیوه‌یه‌كی تر ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات كۆمپانیاكه‌ی ڕۆژانه به بڕی ٢٥٠٠ یۆرۆ سزا ده‌درێت.
كۆمپانیاكانی فیلم و موسیقا زۆر له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه كۆمپانیاكانی هێڵی ئه‌نته‌رنێت به‌رپرسیار بكه‌ن ، به‌ڵام تا ئێستا له‌م هه‌وڵانه‌یاندا سه‌ركه‌وتو نه‌بوون.
دادگای ناوبراو ده‌ڵێت كۆماپنیاكانی هێڵی ئه‌نته‌رنێت به‌رپرسیارن له‌ڕووی یاسایی و وه له‌ڕووی ته‌كنیكی بۆ وه‌ستاندنی كۆپی نایاسایی وه ده‌توانن ئه‌و كاره ڕابگرن.
به‌رپرسی IFPI ی (John Kennedy) ده‌دوێت بۆ IDG s وه ده‌ڵێت جێبه‌جێكردنی ئه‌م پێشنیاره كاریگه‌ری گرنگی سیاسی ده‌بێت له ووڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان دا.
زانیاری زیاتر