کاناڵە تەلەفزیۆنەکان لە ماڵپەڕی یوتوب: بە پێی ئەو هەواڵانەی کە لە ئاژانسی دەنگ و باسی فەرانسە (ئەی ئف تی) و ئێکۆ (Echos) دا بڵاو کراونەتەوە، زۆربەی کاناڵە تەلەفزیۆنەکانی فەرانسە لەگەڵ گووگڵ دا لە وتووێژدان بۆ ئەوە بەرنامەکانی خۆیان لە سەر وەشانی داهاتووی ماڵپەڕی یوتوب بڵاو بکەنەوە.
دیارە بە دوو شەرت: یەکەم هێندێک ئەم بڕیارە بەری هەموو بەرهەمەکان ناکەوێ و دووهەمیش دەبێ ئەو بەرهەمانەی لەوێدا بڵاو دەکرێنەوە، مۆڵەتی بەرهەم هێنەرەکەیان لە سەر بێ و بۆ ئەو کارە رەزامەندی خۆیان دەربڕیبێ.
شایانی باسی کە ئەو تەلەفزیۆنانە ئەم کارە بۆ راکێشانی سەرنجی زیاتری بینەرەکانیان دەکەن و یوتوب تاکوو ئێستاش گەورەترین ماڵپەڕە بۆ کلیپ، ڤیدیۆ و کورتە فیلم.