به‌ڵێنی شۆرشێكی Mac ده‌دات.: "Steve Jobs" به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای "Apple" له‌لێدوانێكی سه‌باره‌ت به دابه‌زاندنی مۆبایلی "Iphone" ووتی ئه‌م به‌رهه‌مه تاكه به‌رهه‌م نابێت ، به‌ڵكو گۆڕانكاری گه‌وره ده‌كرێت له Mac وه Ipod له‌داهاتوی نزیكدا.
ناوبراو ئه‌مڕۆ مۆبایلی " Iphone" دابه‌شكرد به‌سه‌ر هه‌موو كارمه‌ندانی كۆمپانیای "Apple" به‌خۆڕایی.
به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نزیك له "Apple" كۆمپانیای ناوبراو مه‌ترسی زۆری هه‌یه كه Iphone كارتێكردنی زۆری هه‌بێت له‌سه‌ر فرۆشتنی Ipod ، له‌به‌ر ئه‌وه سیسته‌می كارپیكردنێكی نوێ"OS X" دروست ده‌كه‌ن بۆ Ipod.
Jobs زۆر خۆشحاڵه كه كۆمپانیای "Apple" خه‌ریكی ئاماده‌كردنی نوێكردنه‌وه‌ی Mac ن بۆ ساڵی داهاتوو وه ئه‌و گۆڕانكاریانه زۆر به‌رز ده‌نرخێنێت.
ناوبراو ده‌به‌زاندنی "Iphone"ی به‌ڕۆژێكی مێژوویی زۆر گرنگ بۆ كۆمپانیاكه‌یان له‌قه‌ڵه‌م دا وه ده‌ڵێت ئه‌مه ده‌بێته مێژوویه‌ك بۆ وه‌چه‌كان ده‌گێردرێته‌وه له داهاتوو ، هه‌ر بۆیه ناوبراو زۆر دڵخۆش بوو به دابه‌زاندنی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێ یه‌و بڕیاری دا خه‌ڵاتی هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه بكات گه‌ر ساڵیك خزمه‌تی هه‌بێت له‌كۆمپانیای " Apple" ، خه‌ڵاته‌كه‌ش مۆبایلی گران به‌های (Iphone) بوو كه ٨ گیگابایت جێگای هه‌یه.
شایانی باسه ئه‌م مۆبایله ماوه‌یه‌كه بۆته باس و بابه‌تی لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت له‌ئه‌مریكا خرایه بازاڕه‌وه نرخی Iphone ی ٨ گیگابایتی
٥٩٩دۆلاری ئه‌مریكییه وه نرخی ٤ گیگابایتی ٤٩٩ دۆلاره ، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌گاته ووڵاتانی ئه‌وروپا.
زانیاری زیاتر