كۆمپیوته‌رێك له‌ناو یه‌ك پێنوسی USB.: كۆمپانیایه‌كی فه‌ره‌نسی له‌هه‌وڵی دروستكردنی كۆمپیوته‌رێكی لینوكس ه ، له‌ناو یه‌ك پێنوسێكی USB دا. له‌م پێنوسه‌دا به‌ته‌وای جێگه‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه كراوه‌ته‌وه ، وه بیرگه‌یه‌كی "Memory" بۆ دروستكراوه به‌قه‌باره‌ی ٦٤ میگابایت.
ئه‌م كۆمپانیا فه‌ره‌نسی یه ناوی (Calao) ه ، پێش كه‌متر له‌یه‌ك ساڵ ده‌ست به‌كاربووه بۆ دروستكردنی ئه‌م كۆمپیوته‌ره بچووكه.
كۆمپانیای ناوبراو دوو وه‌شانی جیاوازی دروستكردووه كه‌پێیان ده‌وترێت (USB-A9260 وه A9263) ئه‌م دوو وه‌شانه ڕه‌قه‌واڵه‌كانیان " Hardware" نزیكه‌ی وه‌ك یه‌ك دروستكراوه ، به‌ڵام چاره‌سه‌ركه‌ره‌كانیان "processor" له‌یه‌ك جیاوازن.
وه‌شانی A9260 چاره‌سه‌ركه‌ره‌كه‌ی ناوی ( Atmel AT91SAM9260-prosessor)ه وه وه‌شانی A9263 چاره‌سه‌ركه‌ری به‌ناوی (AT91SAM9263-prosessor) بۆ دروستكراوه.
چاره‌سه‌ركه‌ری A9260 ده‌گه‌ڕێت به‌خێرایی كاتژمێریی ١٩٠ میگاهێرتز یاخود ڕه‌قه‌واڵه‌یه‌كی بچوكی بۆ درستكراوه به‌قه‌باره‌ی ٢٥٦ میگابایت بیرگه وه ٦٤میگابایت SDRAM.
ئه‌م كۆمپیوته‌ره بچوكه پشتگیری USB2 ده‌كات ، جگه‌له‌وه‌ی جیگای به‌ستنتی ڕایه‌ڵه‌ی " Network" ی هه‌یه وه جیگای دوو USB هه‌یه.
تیره‌ی ئه‌م پێنوسه بچوكه 36x85 ملیمه‌تره وه بڕی ٢،٥ وات ووزه‌ی كاره‌با به‌كارده‌بات ، به‌ڵام هێشتا نرخی بۆ دانه‌نراوه.
بۆ زانیاری زیاترزانیاری زیاتر