داوای ده‌ركردنی به‌رپرسی گشتی IT ئه‌مریكا ده‌كات.: سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌رزی ئه‌مریكی (Bennie Thompson) كه‌نوێنه‌ری دیموكراته‌كانه له‌گۆنگرێسی ئه‌مریكی، داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی (Scott Charbo) به‌رپرسی گشتی له "Homeland Security" ده‌كات وه هه‌روه‌ها ناوبراو به‌رپرسی به‌شی پاراستنی فیدراڵی ئه‌مریكی یه.
زۆر له‌به‌رپرسانی ئه‌مریكی پێیان وایه كه‌ناو براو به‌باشی كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام نادات ، له ماوه‌ی ساڵانی ٢٠٠٥ وه ٢٠٠٦ دا، ٨٤٤ هه‌ڵه‌ی مه‌ترسیداری پاراستن كراوه به‌ڕاپۆرت.
هاككه‌ره‌كان توانیویانه به‌ئاسانی و به‌ته‌وای ده‌ست به‌سه‌ر زۆر كۆمپیوته‌ری دام و ده‌زگا حكومیه‌كاندا بگرن و به‌ئاره‌زووی خۆیان ئێمه‌یل بنێرن.
لیسته‌ی كێشه‌كانی بوواری پاراستن ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن. ئه‌و دیواری ئاگرینه‌ی كه‌پێی ده‌ڵێن «zombier» زۆر چالاك نه‌بوه‌و وه هه‌ڵه‌شی زۆر كردووه.
وه له‌م دواییانه‌دا ترووجان و وۆرم و ڤایرۆسی زۆریان ناردووه بۆ ڕایه‌ڵه و (Network) وه كۆمپیوته‌ری فیدراڵیی وه بۆشوێنه زۆر نهێنی و هه‌ستیاره‌كان.
"Bennie Thompson" پێی وایه گه‌ر " Charbo" به‌رپرسی به‌شی ئایتی هه‌ر جێگایه‌ك بوایه له كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان ئه‌وا ده‌مێك بوو كاره‌كه‌ی له ده‌ست دابوو، به‌ڵام ناوبراو هه‌میشه پشتگیری ده‌كرێت به‌تایبه‌ی له‌لایه‌ن نوێنه‌ری كۆماریه‌كان له ته‌كساس.
زۆر له‌دیموكراته‌كان پێیان وایه ئه‌م كێشه‌یه زۆر له بابه‌تی چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژ مه‌ترسیدارتره كه ئه‌مریكا نه‌یتوانی له عێراق دا بیدۆزێته‌وه.
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی
هاوڵاتی مالپه‌ڕی پنتاگۆنی ئه‌مریكی له ڕۆژانی رابردوودا هاكك كراوه‌و وه ژماره‌یه‌كی زۆر پۆستی ئه‌لكترۆنی وه‌زراته‌كان هاكك كراون.