ئاوها به‌ره‌نگاری وارێز ده‌كرێت!: په‌ندێكی پێشینان هه‌یه ده‌ڵێت (مار به قسه‌ی خۆش له‌كون دێته ده‌ر) ، ئه‌م په‌نده له‌م هه‌واڵه‌دا هاتۆته دی.
ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك MPAA, RIAA وه IFPI چه‌ندان ملیۆن دۆلاریان ،خه‌رج كردووه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پیرات و هاككه‌ره‌كان بۆ پاراستنی به‌رهه‌مه‌كانیان ، به‌ڵام هیچیان پێنه‌كراوه .چۆن به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه ؟ ئاسانه! به ووته‌ی نه‌رم.
بێگومان گرووپ و ڕێكخراوی بچووك و جیاوازی زۆر هه‌ن له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی نێت ، كه ڕۆژانه هه‌ڵده‌ستن به دروستكردنی كراكك و پینه‌ی (Patch) جیاواز بۆ شكاندنی مافی پارێزراوی پرۆگرام و فیلم و موزیك هتد......
"Trey Harrison" گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵانه و دانیشتوی( لۆس ئه‌نجلس)ه.ناوبراو پرۆگرامه‌ره‌و كه‌سێكه زۆر هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپ و وارێزانه، به‌ڵام ئه‌م جاره به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز.
ناوبراو ٧ ساڵه له‌هه‌وڵی دروستكردنی توڵئامرازێكه به‌ناوی
Slavation له بواری میكس و موزیكی كۆنسێرت و جوانكاری له‌وبوارانه‌دا بۆ زیاتر ڕاكێشانی سه‌رنجی كڕیار ، به‌ڵام له‌دوای سه‌ردانی بۆ له‌یه‌كێك له وارێزه‌كان ، پرۆگرامه‌كه‌ی خۆی ده‌بینێته‌وه كه كراكیان كردووه زۆر پێی زوویر ده‌بێت ، ناوبراو پرۆگرامه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ ٣٠ ڕۆژ به‌خۆڕایی دانابوو. دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر چۆن تۆڵه‌یان لێبكاته‌وه ، ناچارده‌بێت كه پۆستێكی ئه‌لكترۆنیان زۆر به‌ڕێزه‌وه بۆ بنێرێت وه باسی ٧ ساڵ ماندوبوون و شه‌ونخونی خۆیان بۆ بكات كه‌چه‌ندێ ڕه‌نجی داوه تا ئه‌م پرۆگرامه‌ی دروستكردووه.
دوای ماوه‌یه‌كی كورت گرووپی وارێز وه‌ڵامی ده‌دنه‌وه كه" Trey Harrison" هه‌رگیز جاوه‌ڕوانی ئه‌و وه‌ڵامه نه‌بوو.
داوای لێبوردنی لێده‌كه‌ن و به‌ڵێنی ده‌ده‌نێ كه چی تر پرۆگرامه‌كه‌ی بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.
زانیاری زیاتر