هێرشێكی ترسناك بۆ سه‌ر نێتی ئیتالیا.: هاككه‌ره‌كان توانیان ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له ١٠ هه‌زار ماڵپه‌ڕی جیاوازدا بگرن له ووڵاتی ئیتالیا.
هێرشه‌كه له‌هه‌فته‌ی رابردوودا ده‌ستی پێكرد تا كو دوێنێ دووشه‌مه به‌رده‌وام بووه ٨٠٪ ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه كه‌به‌ر ئه‌و هێرشه كه‌و‌توون له ئیتالیادان.
له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه به‌هۆی كۆدێكی بچوكی HTML وه ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌یان كردووه نێردراون بۆ ڕاژه‌كارێكی (Server) تر ، دوای ئه‌وه به‌یارمه‌تی تولئامرازێك, كه‌پێی ده‌وترێت (Mpack) ڤایرۆسیان ناردووه بۆ كۆمپیوته‌ره‌كانیان.
"Mpack" ده‌توانێت ژماره‌یه‌ك هێرشی جۆراوجۆر بكاته سه‌ر كۆمپیوته‌ر ، جۆری هێرشه‌كان ده‌گۆڕین به‌پێی جۆری سیسته‌می كارپێكردن "Operating system" وه جۆری وێبگه‌ڕ " Browser". وه سوودیان له‌و هه‌ڵانه وه‌رگرتووه كه وێبگه‌ڕه‌كان له‌ڕۆژانی رابردوودا چارسه‌ریان كردووه ، به‌ڵام زۆر به‌كارهێنه‌ر تا ئیستا وێبگه‌ڕه‌كانیان (Update) نوێ نه‌كردۆته‌وه.
تولئامرازی "Mpack" هه‌ڵده‌سێت به‌دامه‌زراندنی ترووجان و (keyloger) له‌كۆمپیوته‌ردا پاشان ناردنی پرۆگرامی تر به‌هۆی ئه‌و ترووجانه‌وه.
كیلۆگه‌ر (keyloger) هه‌رچی ووشه‌یه‌ك به كیبۆرد بنوسرێت لای خۆی تۆماریده‌كات و ده‌ینێرێت بۆ هاككه‌ر به‌تایبه‌تی ئه‌ركی ئاشكراكردنی ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون به‌تایبه‌تی ژماره‌ی بانكیی و ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونی بانك.
"David Perry" له كۆمپانیای پاراستنی (Trend Micro) ده‌ڵێت ئه‌م هاككه‌رانه‌ی ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام داوه ده‌توانن كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكه‌نه هه‌رچی خۆیان ئاره‌زویان لێبێت.
ئه‌و ته‌كنیكه‌ی به‌كارهێنراوه بۆ ئه‌م هێرشه نوێ نیه ، به‌ڵام گه‌وره‌یی هێرشه‌كه به‌شتێكی نوێ داده‌نرێت.
ئه‌م HTML كۆده‌ی ئه‌م كاره‌ی پێ ئه‌نجام دراوه ، ده‌توانرێت به‌كاربهێنرێت دژی هه‌رسێ وێبگه‌ڕی Internet Explorer , Firefox وه Opera .
به‌پێی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ده‌ڵێت زۆرگرنگه كه ئاگاداربن نه‌ك ته‌نیا شوێنه گومان لێكراوه‌كان ، به‌ڵكو بۆی هه‌یه مالپه‌ڕی بانكه‌كان ، ئوتێله‌كان ، زانیاری توریستی هتد.....، به‌ر ئه‌م هێرشه‌بكه‌ون.
"Paul Ferguson" لهTrend microده‌ڵێت خۆتان به‌دووربگرن به‌تایبه‌تی له‌وماڵپه‌ڕانه‌ی كه جێگای گوومانن ، له‌م كاته‌دا هه‌موویان بۆی هه‌یه كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت تووشی ئه‌و كێشانه بكه‌ن.
زانیاری زیاتر