کتێبێکی موبایل ته‌له‌فونی: کابرایه‌کی 40 ساڵه‌ی ئیتالیایی به ناوی رۆبه‌رتۆ به‌رنۆکۆ (Robert Bernocco) کتێبێکی 384 لاپه‌ڕه‌یی به شێوه‌ی رۆمانێک که باس له مه‌ودای نێوان کار و ماڵه‌که‌ی ده‌کا له موبایل ته‌له‌فونه‌که‌یدا نووسیوه‌ته‌وه. پاشان له کومپیۆته‌ردا دایڕشتووه‌ته‌وه و ره‌دیف به‌ندی کردووه و له فۆرم و قه‌واره‌ی کتێبێک‌دا چاپی کردووه و له 13 دانه‌دا ئێستا بۆ کڕین ده‌ست ده‌که‌ێ.
شایانی باسه که نووسینی ئه‌م کتێبه 17 حه‌وتووی خایاندووه و 160 کاراکته‌ر له نووسینه‌که‌ی‌دا به‌کار هاتووه و ناوی "هاوسه‌فه‌ر" یان هاوڕێ (Compagni di Viaggio (Compagnon de voyage))یه و به سێ زمانی ئیتالیایی، سپانیایی و ئینگلیزی له سایتی
www.lulu.com دا ده‌ست ده‌که‌وێ. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بلێین که ئه‌م جۆره نووسینه به ئه‌ده‌بیاتی "خانه"یی و یان "سلولی" ناوی ده‌رکردووه.
زانیاری زیاتر