بچووكردنه‌وه‌ی كامیره‌ی مۆبایل به ته‌كنه‌لۆژیای نوێ.: "Tessera" پێشكه‌وتنێكی نوێی ئه‌نجام داوه له‌ته‌كنه‌لۆژیای كامیرای مۆبایل و كۆمپیوته‌ری كه‌سیی وه كامیرای پاراستن "security camera"، كه ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌م جۆره كامیرایانه بۆ نیوه(٥٠٪) .
به‌م ته‌كنیكه نوێ یه ده‌وترێت (OptiML WLC) كه ده‌توانێت هه‌زاران خاڵی زۆربچووك له‌یه‌ك كاتدا دروستبكات له‌سه‌ر پاڕچه‌كانزایه‌كی بچووك(wafer).دوای ئه‌وه هه‌موو ئه‌و خاڵانه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه بۆ دروستكردنی عه‌ده‌سه‌ی كامیراكه.
به‌پێی (Tessera) ئه‌م ته‌كنلۆژیایه نوێ یه ،جگه له‌بچووكردنه‌وه‌ی كامیرای مۆبایل نرخه‌كه‌شی زۆر داده‌شكێنێت به‌ڕێژه‌ی ٣٠٪.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت له ته‌كنیكی نوێی (OptiML WLC) دا هیچ پێویست به ڕێكخستنی دیگیتاڵ زوومی كامیراكه نی یه به‌شێوه‌ی خۆكار ، به‌ڵكو به‌شیوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی خۆی ڕێكیده‌خات به‌بێ جوڵانی هیچ به‌شێكی كامیراكه.
شایانی باسه كۆمپانیای ناوبراو به‌ناوبانگه به داهێنانی نوێ و بچوككردنه‌وه‌یان وه داشكاندنی نرخه‌كانیان.
"Jim Walker" له لێدوانێكدا بۆ Gartner Dataquest ده‌ڵێت ئه‌م داهێنانه نوێیانه‌ی كۆمپانیای (Tessera) له‌بواری بچووك كردنه‌وه‌و داشكانی نرخی شمه‌ك ، جگه له سوودی گشتی ئاینده‌یكی باشتر بۆ كۆماپانیاكه دابین ده‌كات.
زانیاری زیاتر