Sony Ericsson پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ Iphone ده‌كات.: Sony Ericsson سێ مۆبایل ته‌له‌فۆنی مۆدێل به‌رزی دروست كردووه بۆ پێشبڕكێ كردن له‌گه‌ڵ Iphone ی به‌نابانگی كۆمپانیای Apple.
W960 ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌و پێشبڕكێ یه ، به‌پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه هه‌ردوو مۆدێلی نوێ W910 وه W960 چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌دابه‌زاندنی Iphone ده‌نێردرێنه بازاڕه‌وه.
W960 زۆر له Iphone ده‌چێت له‌ڕووی جێگا‌و Touchscreen وه W960 ٨ گیگابایت
بیرگه Memory هه‌یه وه كامیراكه‌ی ٣،٢ملیۆن وێنهخاڵی هه‌یه وه كێشی له Iphone سوكتره ، به‌ڵام شاشه‌كه‌ی بچووكتره له "Iphone"ه.
وه‌هه‌روه‌ها پشتگیری 3G ده‌كات وه‌هه‌ردوو ته‌له‌فۆنه‌كه پشتگیری Wlanده‌كه‌ن.
كۆمپانیای Sony Ericsson جگه له‌مانه‌ش مۆبایلێكی نوێی كامیرای وه‌به‌رهێناوه به‌ناوی "Sony Ericsson K850i" كه كامیراكه‌ی ٥ ملیۆن
وێنهخاڵی هه‌یه"Pixel".
به‌پێی هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان هه‌ردوو مۆبایلی Walkman W910 وه Walkman W960 له‌گه‌ڵ K850i له چاره‌كی سێیه‌می ئه‌م ساڵدا ٢٠٠٧ ده‌كه‌ونه بازاڕه‌وه .
زانیاری زیاتر