وێبگه‌ڕی Safari بۆ ویندۆس.: له‌ڕۆژانی ڕابردوودا كۆمپانیای Apple بۆ یه‌كه‌م جار وه‌شانێكی تاقیكردنه‌وه‌ی نوێی Safari 3.0 بۆ ویندۆس دروستكرد ، ئه‌م وێبه‌گه‌ڕه زۆر به‌ناوبانگه پێشتر ته‌نیا پشتگیری سیسته‌می كارپێكردنی Mac OS ی ده‌كرد وه زۆر سه‌ركه‌وتوبو له‌بواری پاراستن ، به‌ڵام له‌دوای دابه‌زاندنی به ٣ خوله‌ك هاكككیان كرد و ٣ كه‌لێنیان تێدا دۆزیه‌وه.
كۆمپانیای ناوبراو ئه‌مڕۆ ئه‌و كێشانه‌ی چاره‌سه‌ركرد له وه‌شانێكی نوێی تاقیكردنه‌وه Safari 3.0.1 كه پشتگیری هه‌ردوو ویندۆسی ئێكس پێ وه ویندۆس ڤیستا ده‌كات.
یه‌كێك له‌كێشه‌كانی ئه‌وه بوو كه‌به‌هۆی كۆماندێكه‌وه وێبه‌گه‌ڕه‌كه تووشی تێك‌شكان (crash) ده‌بوو ، وه هه‌وروه‌ها كێشه‌ی جافاسكریپیتی هه‌بوو كه‌نه‌ده‌توانرا چالاك بكرێت ، ئه‌مه‌ش زۆر پێویسته بۆ وێبگه‌ڕ ، به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ركراوه.
په‌پێی كۆمپانیای ناوبراو Safari 3.0.Beta بۆ ماكینتۆش هیچ كێشه‌یه‌كی نی یه بۆیه هیچ گۆڕانكاریه‌كیان تێدانه‌كردووه.
ده‌توانن Safari 3.0.1 بۆ ویندۆسی xp وه ویندۆس ڤیستا له‌م به‌سته‌ره
دابگرن.
زانیاری زیاتر