فێربوونی PHP

shixate

Shixate

بڵاوکراوەتەوە

2007/06/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔9۔ )

 

دوای سڵاو، له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین، به‌ کورتی و به‌ کوردی ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی ساکار بنووسین له‌سه‌ر فرمانه‌کانی زمانی PHP. خۆشت ده‌توانیت به‌ کۆمێنتنووسین به‌شداربیت.

دیاره‌ پرۆگرامکردن، به‌هره‌یه‌، ڕێگایه‌کی بیرکه‌دنه‌وه‌یه‌، وردبوونه‌وه‌یه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌کان. ئێمە دڵنیاین ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌هره‌یه‌ی تێدا هەبێت، دوای زیاتر نزیکبوونه‌وه‌، به‌ ئاسانی فێری ده‌بێت. هیوادارین کات ڕێگا بدات.

له‌ هه‌موو ڕاهێنانه‌کانی ئه‌م زنجیره‌یه‌، پرۆگرامی [url=http://www.gnu.org/software/emacs/]Emacs[/url] به‌کارده‌هێنین بۆ نووسینی سکریپته‌کان، که‌ ده‌توانێت کۆده‌کان ڕه‌نگ بکات و سه‌ردێڕه‌کان ژماره‌ بکات، تا بتوانین به‌ ئاسانی هه‌ڵه‌کان بدۆزینه‌وه‌ و بزانین له‌ کام دێڕدا هه‌ڵه‌یه‌ک‌ ڕوویداوه‌.

[php]
print "Hello World";
?>
[/php]

بۆ چۆنییەتی دامەزراندنی PHP و Apache لەسەر ویندۆز دەتوانیت سوود لەم بابەتە وەربگریت:
[url=http://www.kurditgroup.org/node/10444]دامەزراندنی پ.هـ.پ.[/url]

ئەمەش:
[url=http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=302]Apache [/url]

بۆ ئەوانەش کە کاتییان کەمە، دەتوانن گورزەیەکی وەک XAMPP بەکاربهێنن کە هەر هەموو پێداویستییەکان بەیەکجار دادەمەزرێنێت:
[url=http://www.apachefriends.org/en/xampp.html]XAMPP[/url]
ئەوانەش کە دیبیان بەکاردەهێنن:
[url=http://www.debian-administration.org/articles/357]LAMP on Debian[/url]

سەبارەت بە ئێدیتۆر، من خۆم Emacs بەکاردەهێنم لەگەڵ [url=http://sourceforge.net/projects/php-mode/]php-mode[/url]. پەڕگەیەی emacs. لە پاشکۆی لکێنراو بەم بابەتە دەتوانیت داگریت. لە ویندۆز ڕاستەوخۆ دەخرێتە ژێر :c
دەشتوانیت [url=http://www.flos-freeware.ch/notepad2.html]Notepad2[/url] بەکاربێنیت.
خۆت ئازادیت بەڵام تا بکرێت Emacs بەکاربێنە.

پاشکۆقەبارە
emacs3.83 ک.ب.

بۆچوونەکان

<?php
echo "Hello World";
?>

جیاوازی ئه م سکریپته و ئه وه ی سه ره وه چیه؟؟
جیاوازییەکی کەم هەیە لە نێوان print و echo دوایی بە وردی باسی دەکەیین، هەرچەندە لە ڕووی خێرایی و زۆربەی کارە ئاساییەکان لە جیاتی یەکتر دەکرێت بەکاربهێنرێن.
سةرةتا دةست خوَشييةكى مةزن ئاراستةى ماندووبوانى ئةم كروبة دةكةم وة هيوادارم لة داهاتتودا من وةكو ئةم ئةندامانة ماندوو ببم لة بيَناوى برةو دان و بيَشكةوتنى زانست خواز بوَ ئةو فيَرخوازانةى دايةنةوى فيرى زانستى كومبيوتةر ببن !
برسارةكةشم ئةوةية كة دةمةويَت يةكيك لة برايانى ئةم كروبة يارمةتيم بدات لة بوارى php شيوازةكانى فيربوونم بة ئةرك نةبيت بو روون بكاتةوة تاوةكو ليرةوة بتوانين ئالوكورى فكرةكان بكةين ؟

باشترين ريز
ميران
بەڕێز، هەبوونی ئەم بەشە وەڵامی پرسیارەکەتانە.
لەسەر ئوبونتو
Lamp/Xampp
http://ubuntuforums.org/showthread.php?t=223410

دەستخۆش

__________________________________________________________
پڕۆژەی ئوبونتو بەکوردی(سۆرانی)


Germeser.NET
به‌ڕێزان سڵاوتان لێ بێت
زۆر به‌سه‌ر چوو و بابه‌تی نوێتان نه‌بوو،ئێمه‌ هه‌روا چاوه‌ڕوان ماوین بۆ بابه‌تی نوێ.تکایه‌ ئه‌گه‌ر ده‌کرێ زووتر نانه‌تی تازه‌ بنێرن با زووتر بتوانین فێری پی.ئێچ.پی ببین
زۆر سپاس بۆ نووسه‌رانی ئه‌م وانه‌ به‌که‌ڵکانه‌
www.dlnamavoice.com

من داوا ئەکەم بەشەکانی پهپ بە شێوازی رەسم بێت جهۆنکە من لەمە هەر تێناگەم
وە هەز ئەکەم باسی می سقل بکەن جهۆن پهپ لە مەم سقل چالاک ئەکەین بەهیوای سەرکەوتن بۆتان
سڵاو بەرێزان بە خۆشعاڵیەوە حەزدەکەم فێری بەکار هێانی php بم چونکە من نزیکەی دوو ساڵە بە فرونت پەیج کاردەکام بڵام حەزدە کەم زۆر بەخۆشحاڵیەوە فێری php بم
هیوادارم بە هاوڕی خۆتان قەبوڵمان بکەن

‌هیوا شوانی
سڵاو بەرێزان بە خۆشعاڵیەوە حەزدەکەم فێری بەکار هێانی php بم چونکە من نزیکەی دوو ساڵە بە فرونت پەیج کاردەکام بڵام حەزدە کەم زۆر بەخۆشحاڵیەوە فێری php بم بۆhttp://www.dahato.com/
هیوادارم بە هاوڕی خۆتان قەبوڵمان بکەن
‌هیوا شوانی