ئه‌نتی ڤایرۆسی خۆڕایی بۆ مۆبایل ته‌له‌فۆن.: كۆمپانیای (Grisoft) خاوه‌نی ئه‌نتی ڤایرۆسی به‌ناوبانگی "AVG" بۆ یه‌كه‌م جار به خۆڕایی پرۆگرامێكی ئه‌نتی ڤایرۆس و ئه‌نتی سپامی بۆ پاراستنی مۆبایل دروستكردووه به‌ناوی "AVG Mobile Security".
ئه‌م پرۆگرامه جارێ ته‌نیا پشتگیری مۆبیلی
Symbian UIQ 3.0 ده‌كات له‌گه‌ڵ مۆبایلیSony Ericsson ی وه‌ك P990i, M600i وه W950i ، به‌ڵام كۆمپانیای ناوبراو له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه‌ئه‌م پرۆگرامه پشتگیری ته‌له‌فۆنه‌كانی تریش بكات له داهاتویه‌كی نزیكدا.
ئه‌م پرۆگرامه جگه له‌ئه‌نتی ڤایرۆس, ئه‌نتی سپامیشی هه‌یه بۆ پاراستن له‌و سپامانه‌ی كه له‌ڕیگه‌ی SMS وه بۆ مۆبایل ده‌نێردرێن.
وه‌هه‌روه‌ها له‌م پرۆگرامه‌دا ده‌توانرێت كاتی گه‌ڕان به‌دوای ڤایرۆس ڕێكبخرێت به‌شێوه‌یه‌ك پرۆگرامه‌كه له‌كاتی دیاریكراودا بگه‌ڕێت به‌دوای ڤایرۆس دا.
زۆربه‌ی مۆبایله نوێ یه‌كان (WLAN) هه‌یه كه‌به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت په‌یوه‌ندی بكرێت به ئه‌نته‌رنێته‌وه ، هه‌رچه‌ند ژماره‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر مۆبایل كه‌من ، به‌ڵام چاوه‌ڕی ده‌كرێت له‌داهاتوودا ڕوو له زۆربوون بكات.
به‌په‌ێی گریستۆف نزیكه‌ی ٣٥٠ جۆره ڤایرۆس و هه‌ڕه‌شه‌ی جیاواز هه‌یه له‌م كاته‌دا ، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڕه‌شانه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ڕوو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن.
له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ژماره‌ی ڤایرۆسی مۆبایل به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له‌زیاد بوون كردووه كه پێنج به‌رانبه‌ره گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوودا.
شایانی باسه ڤایرۆسی مۆبایل ده‌توانێت مۆبایل تێك بشكێنێت ، یاخود مۆبایله‌كه‌ت بۆ گفتوگۆكردن و ناردنی SMS به‌كاربهێنن ، بێ ئه‌وه‌ی بتوانی ڕێگه‌ی لێبگریت.
ده‌توانن وه‌شانی تاقیكردنه‌وه‌ی
لێره دابگرن.
زانیاری زیاتر