"MacOSX" و ٢٢ ملیۆن به‌كارهێنه‌ر.: (Steve Jobs) به‌رپرسی كۆمپانیای Apple له كۆنفرانسی پێشكه‌وتن WWDC 2007 له سانفرانسیسكۆ ڕایگه‌یاند كه‌وا سیسته‌می كارپیكردنی ماكنتۆش ٢٢ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه.
ناوبراو له‌سه‌ره‌تایی ووتاره‌كه‌یدا ڕونیكرده‌وه كه ٦٧٪ ئه‌م ژماره‌یه وه‌شانی (Tiger ) به‌كارده‌به‌ن وه ٢٣٪ وه‌شانی (Panther ) وه ئه‌و ١٠٪ ی تر وه‌شانی (Jaguar) یاخود كۆنتر به‌كارده‌هێنن.
گه‌ر به‌كارهێنه‌رێك وه‌شانی (Panther) یا كۆنتر به‌كاربهێنێت باشتر وایه به‌رزیبكاته‌وه (upgrade) ی بكات.
كۆمپانیای ناوبراو بۆ دوو وه‌شان ، ته‌نیا یه‌ك نوێكردنه‌وه ( Update) وه‌له‌یه‌ك كاتدا ده‌رده‌كات.
له دوای وه‌شانی (Leopard) كه‌له مانگی ١٠ ئه‌م ساڵدا ده‌رده‌چێت ، پێده‌چیت كه نوێكردنه‌وه‌ی Panther نه‌مێنێت.
كۆمپیوته‌ری G3-Mac ی كۆمپانیای Apple ناتوانێت سیسته‌می كارپێكردنی ( Leopard) تێدا دابمه‌زرێت. بۆئه‌وه‌ی بتوانی ئه‌م سیسته‌مه نوێ یه دابمه‌زرێنیت ده‌بێت كۆمپیوته‌ری G5 , G4 نوێ تر یاخود Intel-Mac هه‌بێت.
زانیاری زیاتر