ترووجان كوژ له‌لایه‌ن Symantec.: كۆمپانیای به‌ناوبانگی پاراستن " Symantec" پرۆگرامێكی نوێی دروست كردووه كه به‌ته‌كنیكێكی نوێ كۆمپیوته‌ر پاك ده‌كاته‌وه له ترووجان.
ئه‌م چه‌كه‌نوێ یه‌ی Symantec ناوی "Norton Antibot".
كۆمپانیای ناوبراو ناسراوه به پرۆگرامی ئه‌نتی ڤایرۆس و دیواری ئاگرین ، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌م پرۆگرامه‌ی دروستكردووه بۆ له‌ناوبردنی ترووجان.
ترووجان: جۆره په‌ۆرگرامێكی بچوكه ، بێ ئاگاداری به‌كارهێنه‌ر داده‌مه‌زرێت له‌ناو كۆمپیوته‌رداو زۆر به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه هه‌ندێ جار به‌ته‌واوی ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ردا له‌هه‌ندێ كاتیش‌دا به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار.
" Norton Antibot" به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز ده‌گه‌ڕێت به‌دوای ترووجان گه‌ر به‌راووردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ پرۆگرامه‌كانی تری ئه‌نتی ترووجان ، ئه‌م هه‌ڵناسێت ته‌نیا بگه‌ڕێت به‌دوای خودی ترووجانه‌كه ، به‌ڵكو هه‌ڵده‌سێ به چاوه‌دێری هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه‌دامه‌زراون له‌كۆمپیه‌ته‌ردا وه چاوه‌دێری ئه‌رك و فرمانی هه‌موو پرۆگرامه‌كان ده‌كات . ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره پرۆگرامی له‌م جۆره دروست بكرێت.
وه هه‌روه‌ها ئه‌م پرۆگرامه هه‌ردوای ماوه‌یه‌ك بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێت به‌ناو پرۆگرامه‌كان و پرۆسێسه‌ره‌كان دا ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كامیان له‌كاردایه‌و هه‌ر پرۆگرامێكی مه‌ترسیدار یا ترووجانێك له‌گه‌ڕاندابن ده‌یاندۆزێته‌وه‌و له‌ناویان ده‌بات.
" Norton Antibot" ئه‌م وه‌شانه‌ی بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه "Beta", به‌ڵام به‌پێی كۆمپانیای "Symantec" له‌مانگی داهاتوودا وه‌شانی ته‌واوی ده‌رده‌چیت ئه‌وكات ئه‌م وه‌شانه له‌كارده‌كه‌وێت.
شایانی باسه ئه‌م پرۆگرامه پشتگیری هه‌ردوو ویندۆسی XP وه Vista ده‌كات.
وه‌شانی تاقیكردنه‌وه ده‌توانن له‌م له‌م
به‌سته‌ره دایبگرن.
زانیاری زیاتر