ڤیدۆكامیرای SD كارت "Panasonic SD1".: كۆمپانیای به‌ناوبانگی Panasonic به‌شداره له پێشبڕكێ كردن دژی ڤیدیۆ له‌سه‌ر شریت( ڤیدیۆكاسێتی)كۆن ، له‌به‌رئه‌وه ڤیدیۆكامیرایه‌كی نۆێی به‌رهه‌م هێناوه كه‌ده‌توانێت ٤ گیگابایت ڤیدیۆ هه‌ڵبگرێت له‌سه‌ر (Secure Digital) كارت .
ئه‌مه یه‌كه‌م ڤیدۆكامیرایه كۆمپانیای ناوبراو به‌رهه‌می بهێنێت كه‌بتوانێت ڤیدیۆ تۆماربكات له‌سه‌ر SD كارت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و پێشبڕكێ زۆره‌یه له‌سه‌ر جۆره‌كانی هه‌ڵگرتنی میدیا وه‌ك ڤیدیۆكامیرابه‌په‌پكه‌ی ڕه‌ق (HD) وه ڤیدیۆكامیرای DVD سوتێنه‌ر.
هۆكارێكی تری دروستكردنی ئه‌م جۆره ڤیدیۆ كامیرایانه ، گه‌شه‌سه‌ندنی SD كارتی قه‌باره‌گه‌وه‌ره‌یه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ی سه‌ندووه به‌تایبه‌تی له ساڵی ٢٠٠٧.
مۆدێلی نوێ تری ڤیدیۆكامیرای "SDHC "Secure Digital High-Capacity به‌ڕێوه‌یه باسی قه‌باره‌ی ٦٤ گیگابایت ده‌كه‌ن.
"Panasnic SD1" كه قه‌باره‌ی كارته‌كه‌ی ٤ گیگابایته ، جیگای ٩٠ خوله‌ك ڤیدۆ به‌خێرای ٦ میگابایت له چركه‌یدا ده‌بێته‌وه.
AVCHD "Advanced Video Codec High Definition" ئه‌مه‌ش جۆره فۆرماتێكی نوێی تۆماركردنه كه‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای Panasonic وه Sony به‌رهه‌م هاتووه , ئه‌مه‌ش سوود له كۆدی په‌ستێنه‌ری MPEG-4 AVC/H.264 وه‌رده‌گرێت.
به‌پێی هه‌ردوو كۆمپانیای ناوبراو AVCHD ده‌توانرێت زۆر چالاكتر بپه‌ستێنرێت له MPEG-2 وه MPEG-4 ئاسایی.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تری ئه‌م جۆره ڤیدیۆكامیرایانه ئه‌وه‌یه كه‌ده‌توانرێت قه‌باره‌و كێشی زۆر زۆر بچووك بكرێته‌وه ، به‌مه‌ش ئاسانتر ده‌پارێزرێت و هه‌ڵده‌گیرێت.
SD1 سیسته‌مێكی بۆ دروستكراوه كه‌ده‌نگ ده‌دات له پێنج مایكرۆفۆنه‌وه ، جگه‌له‌وه‌ش زوومی ده‌نگی هه‌یه له‌كاتی ڕیكخستنی زوومی كامیراكه ، مایكرۆفۆنه‌كان به‌شێوه‌یكی ئۆتۆماتیكی ئاراسته‌ی ئه‌و خاڵه‌ده‌بن.
هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تری ڤیدیۆكامیرای SD كارت ئاسانی به‌كارهێنان و به‌هێزی كامیراكایه كه‌په‌پێی كۆمانیای Panasonic ئه‌م كامیرایه گه‌ر له‌به‌رزی ١تا٢ مه‌تره‌وه به‌ربێته‌وه له‌كارناكه‌وێت.
ڤیدیۆكامیرای "panasonic-SD1" زوومه‌كه‌ی 12x بۆ ڤیدیۆ و وێنه وه كێشی ٤٣٠ گرامه و‌نرخه‌كه‌ی ٢٠٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی یه ، نرخه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت به‌پێی جیاوازی ووڵاته‌كان.
زانیاری زیاتر