دیاری کردنی ڕه‌گه‌زی کۆمپیوته‌ر: لێره‌دا پرسیار دێته پێشه‌وه که ئایا کۆمپیوته‌ر به ڕه‌گه‌زی نێر یان ڕه‌گه‌زی مێ داده‌نرێت؟ به‌ڵام لێره‌دا وه‌ڵامت ده‌ست ناکه‌وێت به‌ڵکو هه‌ندێ بۆچوونت پێ ده‌درێت که هۆیه‌کی باشه بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ..
مامۆستایه‌کی فه‌ڕه‌نسی باسی له‌وه کرد بۆ خوێندکاره‌کانی که ناو (substantive) له زمانی فه‌ڕه‌نسیدا لێکچوو نی‌یه له‌گه‌ڵ ئینگلیزی . بۆ نموونه خانوو (House) به ڕه‌گه‌زی مێ “la maison” و پێنووس (Pencil) به ڕه‌گه‌زی نێر ”le crayon” داده‌نرێت.
یه‌کێک له خوێندکاره‌کان پرسیاری کرد که ئایا کۆمپیوته‌ر ده‌خرێته کام ڕه‌گه‌زیانه‌وه؟
لێره‌دا مامۆستاکه نه‌یتوانی وه‌ڵامی بداته‌وه چونکه ئاسان نه‌بوو ، بۆیه پۆله‌که‌ی دابه‌ش کرد به‌سه‌ر دوو به‌شدا کوڕان و کچان بۆ ئه‌وه‌ی که چه‌ند وه‌ڵامێک به‌ده‌ست بهێنن بۆ ئه‌م پرسیاره.
گرووپی کچان پێیان وابوو کۆمپیوته‌ر ڕه‌گه‌زی نێره چونکه:
1. هه‌ر کات ویستت به‌کاری بهێنیت و کاری پێ بکه‌یت ئه‌بێت دایبگرسێنیت.
2. توانای پاشه‌که‌وت کردنی زانیاری زۆره به‌ڵام خۆی ناتوانێت بیر بکاته‌وه.
3. یارمه‌تیت ئه‌دات له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانت ، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا خۆی نیوه‌ی کێشه‌کانه .
4. کاتێک که ده‌ست ده‌که‌یت به به‌کارهێنانی یه‌کێک (کۆمپیوته‌رێک) ، له دواییدا بۆت ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌کی که‌می تر چاوه‌ڕوان بوویتایه مۆدێلێکی باشترت ده‌ست ئه‌که‌وت.
گرووپی کوڕان پێیان وابوو که کۆمپیوته‌ر به ڕه‌گه‌زی مێ داده‌نرێت چونکه:
1. ئه‌و زمانه تایبه‌تییه‌ی کۆمپیوته‌ر که به‌کاردێت بۆ په‌یوه‌ندی کردن به کۆمپیوته‌رێکی تر ئاسان نی‌یه و نادیاره بۆ یه‌کێکی تر.
2. هه‌رچه‌نده هه‌ڵه‌یه‌ک له‌ده‌ست بدات ، به‌ڵام پاشه‌که‌وت ده‌بێت بۆ داهاتوو له به‌شی پاشه‌که‌وتی درێژ خایه‌ن.
3. هه‌ر که ده‌ست ده‌که‌یت به به‌کارهێنانی دانه‌یه‌ک ، نیوه‌ی مانگانه‌ی خۆت خه‌رج ده‌که‌یت بۆ به‌ده‌ست هێنانی شتی زیاتر بۆی .
زانیاری زیاتر