ویندۆسێكی نوێ" Windows Vienna" له ٢٠٠٩: " Windows Vienna" مایكرۆسۆفت به سیسته‌می كارپێكردنی چینی داهاتوو ناوی بردووه له‌ماوه‌ی ٢ ساڵدا ته‌واده‌بێت.
مایكرۆسۆفت ده‌یه‌وێت سیسته‌می كارپێكردنی داهاتوو ماوه‌یه‌كی كه‌متر بخایه‌نێت له‌وكاته‌ی Windows xp ده‌رچوو تا Windows Vista پێنج ساڵی خایاند ، ئه‌مه‌ش مایكرۆسۆفت هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ Service Pack 2 كه ٢،٥ ساڵ پێش ویندۆس ڤیستا ده‌رچوو.
" Ben Fathi" له‌سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٠٧ وه ده‌ستیكردووه به‌دروستكردنی " Windows Vienna" , به‌ڵام ناوبراو هیچ زانیاریه‌كی ئاشكرا نه‌كردووه ده‌رباره‌ی ئه‌م OS نوێیه‌و جۆری ئه‌و كۆدانه‌ی بۆی داڕشتووه وه جیوازیان له‌گه‌ڵ xp وه Vista.
"بن فه‌تحی " كه‌سایه‌تیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانیه‌و جێگری سه‌رۆكی پێشخستنی ویندۆس (COSD) ه Windows Core Operating System Division له مایكرۆسۆفت. ناوبراو زیاتر له ٢٥ ساڵه له‌بواری كۆمپیوته‌ردا كارده‌كات وه پێش گرێبه‌ستنێك له‌گه‌ڵ مایكرۆسۆفت له ساڵی ١٩٩٨ به‌رپرسی سیسته‌می كارپیكردنی Silicon Graphics Inc بووه.
فه‌تحی بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به‌ده‌ست هێناوه له زانستی كۆمپیوته‌ر له زانكۆی "Massachusetts" له ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
Ben Fathi ده‌ڵێت ئه‌وناوه‌ی كه‌تائێستا دایان ناوه بۆ ئه‌م ویندۆس نوێیه "Windows Vienna" یه، به‌ڵام له‌وانه‌یه بیگۆڕن پێش ته‌وابوونی وه ناوبراو هیچ زانیاریه‌كی نه‌دركاندووه.
مایكرۆسۆفت مه‌ترسیان له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هه‌یه ، له‌وانه‌یه كاربكاته سه‌ر فرۆشتنی ویندۆس ڤیستا به‌تایبه‌تی كۆمپانیاكان.
بن فه‌تحی ده‌ڵێت له‌چه‌ندمانگی داهاتوودا زیاتر ده‌بیستن ده‌رباره‌ی " Windos Vienna"
زانیاری زیاتر