Google Earth گه‌وره تره له به‌رازیل.: پرۆگرامی به‌ناوبانگی خزمه‌تگوزاری نه‌خشه ( Google Earth) ٢٠٠ ملیۆن جار دابه‌زێنراوه ، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌م پرۆگرامه‌و ستافی پرۆگرامه‌كه.
" Michael Jones" به‌رپرسی ته‌كنه‌لۆژیا له‌پرۆگرامه‌كانی جوگرافیا له Google ده‌ڵێت ئه‌م پرۆگرامه زۆرتر له‌ژماره‌ی دانیشتوانی به‌رازیل كه ١٨٨ ملیۆنه، دابه‌زێنراوه گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوانی ووڵاته گه‌وره‌كانی جیهان ئه‌وا ئه‌م پرۆگرامه ژماره‌ی پێنجه‌م وه‌رده‌گرێت له‌دوای ووڵاتی ئه‌نده‌نوسیا كه‌ژماره‌ی ٢٣٣ ملیۆنه.
" Michael Jones" ده‌ڵێت ئه‌م پرۆگرامه له‌ماوه‌ی ٢ ساڵی ته‌مه‌نیدا زۆر له سیسته‌مه‌ی كارپێكردنی Windows XP مایكرۆسۆفت دامه‌زرێنراوه.
ئه‌م پرۆگرامه هه‌رچه‌ند چه‌ند جارێك ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی تیرۆریستان سوودی لێوه‌رده‌گرن بۆ پیلان دانان بۆ كاری تیرۆریستی ، به‌ڵام زۆر له‌به‌رپرسان و ناودارانی جیهان ئه‌م پرۆگرامه به‌كاردێنن له‌وانه جۆرج بۆشی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاو جاك شیراكی سه‌رۆكی پێشوی فه‌ره‌نسا وه بێل گه‌یتسی مایكرۆسۆفت.
هه‌روه‌ها "Jones" له‌وكوۆنفرانسه‌دا كه‌له‌ڕۆژی سێشه‌مه ئه‌نجام درا ووتی ئه‌م پرۆگرامه زۆر له Iphone ی كۆمپانیای Apple به‌ناو بانگتره.
زانیاری زیاتر