مۆسیقا مه‌ترسیدارتره له سێكس (Porno).: كۆمپانیای به‌ناوبانگی پاراستن (McAfee) دوێنێ ڕایگه‌یاند كه سێكس زۆر مه‌ترسیدار نیه. وه هه‌ندێ ژماره‌ی سه‌یری بڵاو كرده‌وه ده‌رباره‌ی ئاسایش له نێت.
كۆمپانیای به‌ناوبانگ دوێنێ هه‌ستا به‌تاقی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر ماڵپه‌ڕی Porno وه Online Music ئه‌مه‌ش به گه‌ڕانی به‌ناوبانگ به Google ، Yahoo یا هه‌ریه‌ك له‌وانی تر. ئه‌نجامیكی سه‌یری هه‌بووه.
نزیكه‌ی پێنج یه‌ك (١٩٪) ی هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی تایبه‌تن به موسیقای سه‌رهێڵ ( Online music) سپام و ئادوایه‌ر و پرۆگرامی سیخوڕییان تێدابووه ، به‌ڵام ته‌نیا ٩٪ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی تایبه‌تن به Porno مه‌ترسیداربوون یاخود كرم و پرۆگرامی سیخوڕیان تێدابووه.
وه هه‌ندێك ماڵپه‌رێ تریش كه‌متر مه‌ترسیدارن وه‌ك Screen saver وه ئه‌و مالپه‌ڕانه‌ی تایبه‌تن به وێنه‌ی پاش بنه‌مای شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر (Desktop Wallpaper) به‌خۆڕایی.
كۆمپانیای (MCAfee) پێی وایه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ باری ئابووری ، چونكه لاپه‌ڕه‌كانی Porno قازانجێكی باش ده‌كه‌ن ، كه‌متر پیویستییان به ڕیكلام و سپامه وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كانی موزیك ، چونكه ئه‌مان پێویستیان به ڕێكلام داهاتیكی به‌هێزتر هه‌یه بۆ پێشبڕكێ كردن له بازاڕه‌كانی نێت.
زانیاری زیاتر