Intel مەکافی دەکڕێت
کۆمپانیای Intel پێنج شەممە , بەرواری ١٩/٨/٢٠١٠ کۆمپانیای پاراستنی McAfee کڕی بە بڕی ٤٨ دۆلاری ئەمەریکایی بۆ هەر پشکێک ، کە تێکڕا دەکاتە ٧،٦٨ ملیاردۆلاری ئەمەریکایی.
بەڕیوەبەرانی هەردوو کۆمپانیا ڕیکەوتنێکیان ئەنجام داو ، خودی کۆمپانیای Intel , هەواڵەکەی پشتڕاسکردەوە ، بەمەش کۆمپانیای ئەنتی ڤایرۆسی مەکافی دەبێتە کۆمپانیایەکی فرە خاوەن، هەموو سەرمایەداریک دەتوانێت ، پشکەکانی بکڕیت و بەشداری لە خاوەندارێتیدا بکات.
مەبەست لەم کارەی Intel ، باشتر گونجاندنی ڕەقەواڵە و پرۆگرامەکانی مەکافی بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باشتر ، پێداویستییەکانی کریاڕەکانیان دابین بکەن.
بڕیاری فرۆشتنەکە جێ بەجێ ناکرێت تاوەکو خاوەنەگەورەکانی پشکەکانی مەکافی ڕەزامەند نەبن.
جێگای ئاماژەیە کۆمپانیای پاراستن McAfee لە ساڵی ١٩٨٧ دا ، دامەزراوەو نزیکەی ٦١٠٠ کارمەندی هەیە و بڕی فرۆشتنی دوو ملیاردۆلار بووە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا.