تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

تولئامرازێکی DLL لەلایەن مایکرۆسۆفت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/09/01

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

 

بەر لە دوو هەفتە ، کەلێنێکی پاراستن لە پرۆگرامەکانی ویندۆزدا دۆزرایەوە لە پەڕگەی DLL ە (”dynamic link library”) ی ویندۆزدا ، بەڵام مایکرۆسۆفت ئاشکرای نەکردکە کام پرۆگرامانە ئەو کەلێنەیان تێدایە.
لەو پرۆگرامانەدا پەڕگەی ”dynamic link library” هەڵدەستێک بە گەڕان ، لەئەنجامی ئەو گەڕانەدا هاککەرەکان دەتوانن بەکاریبهێنن بۆ هاککردنی ویندۆز.
بەر لەهەفتەیەک مایکرۆسۆفت لە ڕێگەی وەشاندنی نویکردنەوەیەکی پاراستنەوە ، ویستی بە شێوەی خۆکار ئەو کێشانە چارەسەربکات ، بەڵام ئەو (Security Update ) ە ، کێشەکەی بنەبڕ نەکردووە.
جێگای ئاماژەیە هەرچەند مایکرۆسۆفت ئە پرۆگرامانەی دەستنیشان نەکردووە ، بەڵام پسپۆڕانی بواری پاراستن ناوی پرۆگرامەکانیان ئاشکرا کردووە کە پێکاهتووە لەم پرۆگرامانە:
(Word 2007, Powerpoint 2007 و 2010, Windows Live Mail. Mozilla Firefox, Google Chrome وە Adobe Photoshop.)
دوێنێ سێشەمە "Jerry Bryant" لە مەڵبەندنی پاراستنی مایکرۆسۆفت لە بلاگی فەرمی دا نوسیویەتی، مایکرۆسۆفت بەرپرسیاریەتی کێشەکەو ئەو پرۆگرامانە هەڵدەگرێت چارەسەری کێشەکە دەکات لەڕێگەی وەشاندنی نوێکردنەوەی پاراستنەوە ، بەڵام کاتی دەوێت تاکو کێشەکە بەتەواوی چارەسەر دەکەین.
مایکرۆسۆفت ئێستا تولئامرازێکی ئامادەکردووە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لەو مەترسییە بەدووربن بۆ هەموو سیستەمەکانی مایکرۆسۆفت ، دەتوانن لــــــــــەم بــەســــــــتــەرە دایبـــــــگرن

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک زەندى