تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Gimp 2.8 RC1

Sia

Sia

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/07

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

هەنووکە لەسەر ڕاژەی FTP سەرچاوەی وەشاندنی کاندیدکراوی یەکێک لە نەرمەکاڵا بەناوبانگەکانی دەستکاری و چاکردنی وێنە (ژێردەرکراو) Gimp 2.8 RC1 ئامادەیە بۆ داگرتن. وەکو گورزەی ئامادەکراو بۆ دامەزراندن بۆ هیچ لە سیستەمەکانی ماک، ویندۆز و لینوکس ئامادە نییە لەم دەمەدا. بەڵام بەکارهێنەران (بەتایبەت ماک و لینوکس) دەتوانن بە کرداری گۆڕین Compile گورزە ئامادە بکەن لە ڕێگەی گۆڕەرە بەردەستکراوەکانی وەکو GnuCC ــەوە یان لە ڕێگەی بەکارهێنانی سەرچاوەی سێیەمین وەکو macport, fink بۆ ئەم کردەیە.
Gimp چییە؟

بۆچوونەکان

دەسخۆش کاک سیا
بەڕای من گیمپ باشترین پرۆگرامی دەسکاریکردنی وێنەیە

سوپاس کاکە بەردە، منیش هەمان ڕام هەیە.
خەڵک هەر خەریکی نوێکردنەوەی وەشاندنی فۆتۆشۆپە، تا ئێستا لۆگۆیەکم نەبینی!

پڕۆگرامێک کاتێک باشە کە شارەزاییت لە بەکارهێنانیدا هەبێ؟ من زیاتر لە فۆتۆشۆپدا شارەزایم هیە. باتۆزێک کاک سیا توڕەبکەین!!
ئاخر ئەوەش خەتای کاک بەردەیە ماوەیەک ویستی فێرم بکات تەنها ٢/٣ کۆرسی پێدام و وازی هێنا منیش سوکانەکەم خولانەوە بەلای فۆتۆشۆپەوە>
لەگەڵ ڕێزم