تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

وێبگەرەكانی تر بناسین.

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔7۔ )

 

پێشەكی :
وێبگەرەكانی كرۆم ، فایرفۆكس ،سافەری ، ئەنترنێت ئێكسپلۆرێر،ئۆپێرا ، بەدڵنیایی هەر بەكارهێنەرێك زانیاری لە سەر یەكێك لەم وێبگەرانە هەیە بەتایبەت ئەگەر رۆژانە زۆر بەكەمیش سەردانی ئەنترنێت بكات .ئەمانەش لە لایان كومپانیاكانی گەورەی جیهان پاڵپشتی دەبن و لە ركابەرییێكی گرم و بێرەحم لەگەڵ یەكەن بۆ داگیر كردنی بازار و رێكلامەكانی ئەنترنێت لە رێگای وێبگەڕەكان. بڕاستی زۆر دشوارە بڵێین كامیان لە بازار لە لوتكەی ئەم كێبەركێیە جێیانگرتوە.
ئەگەر بە شوێنی وێبگەری سادە و ساكار دەگەڕێن دەتوانن لە گەڵم بن تا لەگەڵ یەك ئەم وێبگەڕانە بناسین.
ناوەرۆك :

١ - وێبگەری stainless وەڵامێك بوو بۆ وێبگەری كرۆمی گووگڵ وەكوو گوگڵ كرۆم لە سیستەمێكی چەند رێكخەری دروستبوە .لە سەر سیستەمی دانراوەی مەك OS X ،كە لە سەرەتا لە لایان گوگل پشتیبانی نەدەبوو دروستبوە . تایبەتمەندی زۆری هەیە كە سەرنجراكێشترینیان ئەوەیە لە خشتەكانی وێبگەر(Tab ) دەتوانی بە چەند هەژمارەی جیاواز بچیتە ژوورەوە.(خشتێك بۆ فیسبووك ،خشتێك بۆ یاهوومەیل،خشتێك بۆ جی مەیلنخشتێك بۆ تویتێرەكەت وە ...)

٢ - وێبگەری maxthon ، زۆتر جەختی لە سەر پاراستنی تۆر كردوە بەتایبەت رێكخستنی زۆریشی هەیە .بەرگیری زۆر باش لە ڤایرۆسەكان ونەرمەواڵە هەرزەكانی ئەنترنێت دەگرێت . بووچەڵ رێكلام لەم وێبگەرە قەپات كراوە . یەكەێك لە بەشە بەهێزەكانی ئەوەیە كە ١٤٠٠ زیادكراوەی تایبەتی هەیە . ئەم وێبگەڕە بۆ وسیستەمی كارپێكردنی وێندۆز دروستبوە. بۆ تاتەبژمێر و ئایفۆنی وشانی هەیە.

٣ - وێبگەری sleipnir وێبگەری خۆشەویستی ژاپۆنیەكان (یابانیەكان ) .زۆرترین بەكارهێنەرانی تۆری ئەنترنێت كڵكی لێوەردەگرن . تایبەتمەندی زۆری هەیە زۆرتر جەخت لە سەر خێرایی و كارایی زۆری هەیە . بۆ سیستەمی كارپێكردنی ویندۆز ، مەك، ئەندرۆید، ئایفۆن-ئایپەد، وێندۆزفۆن وشانی لێدراوە . رووكاری و زیادكراوەیشی زۆری بۆ دروستكراوە . ئەمە گاڵتەی پێناكرێت ئەنا چاوت چكۆلە دەبێت.

٤ - وێبگەری swiftfox ئەگەر فایر فۆكس خێراتر بكەین دەبێ بەم وێبگەرە. لەگەڵ تەواوی زیادكراوەكانی فایرفۆكس خۆی رێكدەخات ئەم هۆكارەش بوە بە پێشكەوتنێكی زۆری .دەتوانم بڵێم بكارهێنەرانی فایرفۆكس ولینۆكس خۆشیان لێیدێت.

٥- وێبگەری lunascape یەكەمین وتەنیا ترین وێبگەری ٣ متۆرەی جیهانە. لە سەر Gecko، Trident وە WebKit كاریپێدەكریێت . لە زیادكراوەكانی فایرفۆكس وئێكسپلۆرێر پاڵپشتی دەكات.شایەد جوانتر لە خۆیانیش. بە دڵنیایی دەتانین بڵێین كە خێراترین وێبگەری جیهانە لە بواری سەر تۆر.

٦- وێبگەری konqueror ئەگەر وێبگەر ، سیستەمی بەرێوەبەری رێگای دوور و سیستەمی بەرێوەبەری خۆمالی پەرگەكان تێكەڵ بكەین ئەم وێبگەرە دروست دەكات . كردنەوە وخوێندنەوەی پەرگەكان بێ هیچ نەرمەوالەی تایبەت . ئهم وێبگەرە سەرچاوە كراوەیە وە پالپشتی لە HTML وشانی ٠١ر٤ هەر وەها لە HTML5, Javascript, CSS3 دەكات.ئەم وێبگەرە بەریتیە لە زیادكراوەكانی نێت سكایپ و بۆ لینوكس دروستكراوە.

٧- وێبگەری seamonkey لە لایان كۆمپانیای فایرفۆكس پێشكەوتنی بۆ كراوە كەبریتیە لە كۆێیك لە ئەپلیكەیشێنەكان . ئەگەر ئێوە یەكێك لە پەرەپێدەرانی وێبی ئەم وێبگەرە كارەكانت بۆ ئاسان دەكات . هەر وەها Debuger جاوا سكریپتی لە خۆی گرتوە لە سەر ویندۆز ،مەك و لینوكی دادەمەزرێت. جیاوازی لە تایبەتمەندیەكانی ئەم وێبگەرە ئەم ئامێرانەیشی بە باشی لە خۆی گونجاندوە web feed reader, HTML editor, IRC chat and web development tools .

٨ - وێبگەری omniweb لە بنەرەتی WebKit دارێژراوە .ئەو تاقمە كە OmniGraffle و omnioutliner پێشخستوە كاریان لە سەر ئەم وێبگەرە گرتوە .مەبەست لە دروستكردنی ئەم وێبگەرە وەك بەرهەمەكانی تری omni ئاسانكاری و پەیوەندی باشی بەكارهێنەران و تۆرە .ئەم وێبگەرە لە ئەستانداردێكی باش كڵكی وەرگرتوە هەر وەها لە پاشكەوتی وشەینهێنی هەژمارەكانە بۆ چوونەوەژوورەوە دوبارە لە كاتەكانی تایبەتە هەروەها فیدخوێنەری تایبەت بە شێوازی خۆكارانە پاشكەوت . تەنیا لە سەر مەك دادەمەزرێت.

٩ - وێبگەری camino دەڵێن وەك فایرفۆكسە .بۆ سیستەمی كارپێكردنی مەك نووسراوە .لە متۆری Gecko بۆ وەرگێرانی پەرەكهان كڵك وەردەگرێت. پاڵپشتی بەتەواوی لە سكریپتەكانی ئەپڵ دەكات بەتایبەت .تختە كلیلی تەوای لە پیتەكان .ئینجا رێگە بە نەرمەوالە پووژەلەكان ، رێكلامه و پەرە هەرزەكان نادات .

١٠ - وێبگەری flock لە ژمارەكانی سەرتر ناسراوەترە بەتایبەت ئەگەر ئێوە سەروكارتان بە تۆرەكۆمەڵایەتیەكان لە رۆژ زۆر دەكەوێت .ئەم وێبگەرە زۆرتر بۆ ئەوە دروستبوە كە ئێوە چالاكی تۆرەكۆمەلایەتیەكانتان لە نێوی وێبگەر چاودێری بكەن.

- هیوادارم بە سوود بێت.

پاشکۆقەبارە
maxthon.jpg15.21 ک.ب.
stainless.jpg22.87 ک.ب.
sleipnir.jpg11.46 ک.ب.
swiftfox.jpg22.03 ک.ب.
seamonkey.jpg18.19 ک.ب.
omniweb.jpg20.61 ک.ب.
camino.jpg17.86 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەستخۆش، پێم وایە ئێستا وێب گەڕەکانی فایەرفۆکس و سەفاری و ئۆپرا لە یەک ئاستدان، بەڵام کرۆم خێرایەکەی تەواو جیاوازە لەوان، من ساڵانێکی زۆر ئۆپرام بەکاردەهێنا، بەڵام لەوکاتەوەی ئۆپراش ، پشتگیری Add-ons دەکات، خێرایی نەما.
کرۆمیش تەنیا لایەنی خیڕاییەکەی لەوانیتر جیایی دەکاتەوە، گەرنا ئەوەندەی فایەرفۆکس و ئۆپرا کرداری نییە.

کاک زندی به ریز راسته - هه ر کامیان تایبه ت مندی خوی هه یه . وینه که ت پیرو ز بیت . سال به سال جوانتر ده بن :)

سەردەمانێک Maxthon م بەکارەبرد و دواتریش FF لەگەڵیا Flock ئێستاش Seamonkey و FF .
قەت خۆشیم لە Opera و کرۆم نەهاتووە و نایەت .
بژیت .

دەستخۆش کاک قەزوان بابەتەکانت زۆر بەسودن

زۆر سوپاس کاک قەزوان چاوت جوانە.

دەستخۆش منیش تا بینی ئەو بابەتە سەفاری و فایرفۆکس م بەکار دەهێنا بەڵام ئەوەیان سەرنجی راکێشام sleipnir ، دامگرت و وە بەراستی زۆر زۆر خێرایە و وەک خۆشت باست لێوەی کردوە تایبەت مەندی زۆر هەیە
دەستخۆش

@ڕێبین ، ئەنجامەکانی sleipnir پەیوەستە بە IE .