کێشەی زمانی کوردی لە ئوبونتوو ١٢
سڵاو!
لەیەکەم ڕۆژی وەشانی ئوبونتوو ١٢.٠٤ وە دامەزراندووە ، پیم وایە لەهەموو وەشانەکانی پێشتری باشتر و خێراترە، بەڵام من کێشەی مانی کوردیم هەیە، ئیتر نازانم هەر لای من وایە.
زمانی کوردیم چالاک کردووە و پێی ئەنوسم دوگمەی CTRL + Shift یشم چالاککردووە بۆ گۆڕینی زمانەکان، بەڵام دوای هەڵگیرساندنەوەی کۆمپیوتەرەکەم ئیتر زمانەکە هەر دیارە، بەڵام ئەو دوگمانە نایگۆڕن، کاتێک بە مشەکەش ئەیگۆڕم هەر بەکوردی ناینوسێت.
ئەبێت جاریکی تر زمانەکە لابەرم و دیابنێمەوە ئەوجار چالاک ئەبێت.
هەروەها لەم وەشانەو پێشتریشدا ، کۆن ئەتوانرا، تولئامرازی ستارت بگوازیتەوە و گۆڕانکاری لە چوارچێوەی پەنجەرەکانی سیستەمەکەدا بکەیت، بەڵام ئێستا ناکرێت، یا من نایزانم.
پێشوەخت سوپاس بۆ هەر وەڵامێک
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
کاک زەندی بۆ مەسەلەی گواستنەی دوگمەی پەنجەرەکان ئەمە لە تێرمیناڵ بنووسە وەک جارانی لێ دێت:
<p id="yui_3_2_0_1_13358962564581282">general/button_layout --type string "menu:minimize,maximize,close"
ئەوەی کیبۆردەکەش نازانم.
کاک زەندی بەرنامەیەک هەیە لە سۆفتوەر سێنتەر بەناوی MyUnity دای بەزێنە ئەوە هەموو کارێکت بۆ ئەکات لەوانەی تۆ باسی ئەکەیت!
http://www.youtube.com/watch?v=ZTN4Thyz_14
لای من بێ کێشه کار دەکات! لەوەیە کێشەیەکی ترت هەبێت!



