تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

کوردێکی کۆد نووس

Şawdêr

Şawdêr

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔16۔ )

 

قەزای سۆران:داهێنانێکی نوێ لە بواری پڕۆگرامی کۆمپیوتەر لە لایەن کوردێک
زاگرۆس

بۆچوونەکان

دەستت خۆش كاك شەودێر
ئەمن ئەو ڕاپۆرتەم بینی كارێكی باش بوو بەڵام ئەو برادەرەش دەردەكەی ئێمەی بوو كەس " تەحویلی " ناگرێت شایەد لە داهاتوو لێرە شت و مت بنووسێت . بە گوێرەی هەواڵەكە بۆ هەر سی دیێك ٩ $ یان پێدەدا بە كۆی گشتی دەبوە ١٠٠٠ سی دی جا ئەگەر حكومەت بیكاتە ١٠ هەزار دۆڵار ئەمن لێرە بەرنامەی ئانلاینی زانكۆكانیان بۆ تەواو دەكەم بە هەموو شتێك .

سەیرە! ، بەهرەیەکی شاراوەیە .

قسەی قۆڕ

منیش :)

نەبێت بە چاوەوە؟ بە ڤیژوەڵ شتێکی دروست کردووە خۆشی نازانێت چی ئەکات ئەو پڕۆگرامە وابزانم دانانی خشتە پێویستی بە وەها پڕۆگرامێک نییە هەرچیت ئەوێت بە شیتێک ئەکرێت بۆ خشتەی هەفتە و نمرەی خوێندکار یان داتابەیسێکی بچوک، ئەمە خزمەتیش نییە خزمەت ئەوەیە کە لە بەرامبەری داوای پاداشت یان پارەنەکات

من تێنەگەییشتم که مەبەست له کڕینی سی‌دی چییه! خۆ ئەوەی ئەڵبۆمی مۆسیقا نییه که ژەنراوه و تۆمار کرابێت و ئیتر گۆڕانی بەسەر دا نایەت! هەر بەرنامەیەکی کامپیوتەری که نوێ نەکرێتەوه پاش ماوەیەکی کورت دەمرێ.
قەزوان گیان تۆ لەو کەسانەی که به ڕاستی خۆت خەریکی دەبێ شارەزایەکی لێهاتووی ئای‌تی. له وڵاتە پێشکەوتووەکانی ئوڕوپادا خەڵک هاندەدەن بۆ ئەوەی کار بۆ خۆیان بکەن. واته بۆ خۆیان کۆمپانیا دابمەزرێنن، به تایبەت له بواری ئای‌تی‌دا ئاسانتره. دەبینین که کۆچەرەکانیش ئەم هەله دەقۆزنەوه. دەزانم که له ئێران کولتوورەکه وایهەڵدەگرێ که خەڵک چاو ببڕنه ئەوەی که له بنکەیەکی دەوڵەتیدا دابمەزرێن و وەک کاربەدەستێک هەموو مانگێ مووچه وەربگرین تاوەکو ماڵی ئاغای چاوجوان کچەکەیانت بدەنێ. بەڵام نموونەیەکی باشم لێرەدا دۆزییەوه که دوو کەس به ناوەکانی ساسان و نوا اژدری خۆیان کاریان بۆ خۆیان دۆزیوەتەوه که خاوەن وێبپەڕی آزادراەش هەن. قەزوان گیان مەبەستم نییه ئامۆژگاریت بکەم بەڵکو دەمهەوێ هانت بدەم بەرەوپێش، چونکه بەڕاستی بەرهەمی جوان دروست دەکەی.
..
ئەوەش بۆ خۆی بەدبەختییەکی گەورەیه که هەموو شتێک دەبێ بۆ ئێمه به خۆڕایی بێ. کاک دابان گیان بۆچی ئەو کەسەی که شەش مانگ بۆ ئەم کاره دانیشتووه نان ناخوا. دیاره یەکەم بەرهەم هەرگیز باشترین نییه و هەمیشه سەرەتای کاره..

سوپاس بۆ وەڵامت، پێم وایە لەمەبەستم تێ نەگیشتویت من مەبەستم ئەوەیە کە من پڕۆگرامێک کاڵایەک هۆستێک دۆمەینێک ...هتد بە تۆ فرۆشت لە بەرامبەر دا پارەم لێ وەرگرتی ئەمە خزمەت نییە ئازیزم بەڵکو کەسابەتە
من ناتوانم بڵێم خراپە یان باشە چونکە نەبینیومە نەکارم لەسەر کردووە بەڵام بەوەی کە باس کرا پڕۆگرامەکە ئەوەنییە کە باسی ئەکەن و داهێنانی نوێ نییە کەسێکە دانیشتوە بە ڤیژوەڵ بەیسک پڕۆگرامێکی دروست کردووە و ئەی فرۆشێت خوا ڕسقی بات ئیتر پێم وانییە پێویستکات ٦ کەناڵی تەلەفیزیۆن بڕوات موقابەلەی کات نە ستانداردی تازە و یاسای تازە و کلاسی تازی دروست کردووە بۆ زمانێکی پڕۆگرامین نە هیچ وەها کارێکی نەکردووە کە شایەنی باسکردنی بێت لە تیڤی، زۆر بەڕێزهەن لێرە چەند پڕۆگرامۆکەیان نوسیوە و باسیشیان نەکردووە
هەر بژین.

ببوره دابان من له مەبەستەکەت تێنەگەییشتبووم.
ئەوەی که وتت منیش دەگەڵت هاو ڕەییم. کاتێ وتووێژی دەگەڵ کرا پێموابوو داهێنانێکی نوێی کردووه که پێشتر نەبووه. دیاره بۆ خۆشی بانگەشه دەکا که تەنانەت مایکرۆسۆفیش شتی وای نییه! بەڵام هەروەک دەزانین کاری ئای‌تی ڕێگای ناساندنی خۆی هەیه. دەبینین که بەرنامەی باش وێبپەڕی باشی هەیه و به باشیش بەرنامەکەی دەناسێنێ و تەنانەت به ئاشکرا له بەردەست دایدەنێ و مۆڵەت دەدات تا بەکار هێنەران تاقی بکەنەوه ئەو کات هەر کەسێ به دڵی بێ دەیکڕێ

لە گەڵ رێزمدا بۆ هەموان
ئەمن بۆ خۆم : ئەگەر برنامۆكەیێكی لاواز و بێ نرخ بێت پێم باشە چۆن ئەو برادەرە ٦ مانگی كات بۆی ترخاندوە بجێگای ئەوە برۆات بنكە و بارگاه بسوتێنێت. كاك دابانی هێژە پێم وابێت كەمێ خۆمانیش هەڵسەنگێنین باشە پرسیارێك، ئێوە چیتان كردوە ؟ ئەمن ئەوەندەم لە زاگرۆس بیست كە ئەم بەرێزە گوتی حكومەت بە سی دی لێم دەكرێت وهەر سی دیێك ٩$ م پێدەدا(ئەمە گشتی پاڵپشتی حكومەتی ئایتی كوردستانە لە من)
كاكە بێن بزانن ئاستی ئیمكاناتی ئەو برادەرە لەكوێیە ! ئێمە تەنیا فێر بوین لە بەرهەمەكان و نەرمەواڵە جیهانی سود وەر بگرین ئیتر نازانین تا ئەم برنامە هاتەتە بەرهم چەندە زەحمەتی لە پشت بوە. كاری نەرمەواڵە دارژتن و وێب دیزاین كردن كارێكی تیمیە كارێكی تاك نیە بەڵام لە سەرەتا تا قیامەت گەڵی كورد فێر ئەم كارە نابێت گشی تەك خۆرن
كاك شەودێری بەرێز :پرۆژەیێكم دانا بۆ شارەكەمان خەریك بوو بمكەن بە "محارب ومفسد فی الارض " ئەگەر لێرەش چڵپە خۆر بیت ئەوە دەبێ بە ئاغاو كوێخا وئیتر بس كچی ئاغایشت ناوێت. كاك شەودێری ئازیز جەنابت رێزداری لای من فرمایشەكەت جوانە بەڵام ئەمن بۆ هەر بەرهەمێك دەبێ ئەمە قبول بكەم
فصل سوم : تخلفات و نحوه رسیدگی به آنها

ماده 7- انتشار و نگهداری هر نوع داده اعم از متن ، صدا ، عکس ، تصویر ، کارتون ، پویا نمایی ، فیگور ، کاریکاتور ، فیلم و غیره که از جمله حاوی مضامین زیر و موارد موضوع بند های ت و ث ماده 1 این ایین نامه باشد در پایگاه اطلاع رسانی ممنوع است :

الف – مطالب الحادی و نفی یا تضعیف اصول و ارزش های اسلامی و یا توهین به اسلام و مقدسان آن و اهانت

برانەرۆ پێم سەیرە کەسی وا لە کوردستان هەیە ئەم داهێنەرە:) من واز لە پرۆگرامینگ دێنم ، بە پڕٶگرامینگی موعجیبم. هههههه برادەرینە وەڵا مرم لە پێکەنینا ئێکس پیش بەکاردێنێ سایتی مایکۆرسۆفتیش هەموو گەڕاوە هههههه قوربانی ئەو خوایەت بم

بەڕێز قەزوان نوسی
ئەی تۆ چیت کردووە؟؟؟
من هیچم نەکردووە بەڵام ئەویش هیچی نە کردووە؟ چی کردووە؟ پڕۆگرامێکی دروست کردووە بۆ کەسابەت رۆژانە بە دەیان پڕۆگرامی هاوشێوە و زۆریش لەوە باشتر دروست ئەکرێت بۆ فەرمانگەکان بۆ کەسابەت و کەس ناڵێت دەستخۆش چونکە ئەمە کڕین و فرۆشە و خزمەت نییە بە من و تۆ جارێ من نەم بینیوە ئەو ناهێڵێت پڕۆگرامەکە بۆ چرکەیەکیش تاقی کەیتەوە ئیتر چۆن لاتان بوو بەم شتە بەنرخە ،
ئەم جارەش من هیچم نەکردووە بەس هیچ زۆر لەوە باشترە هەواڵێک یان بابەتێک وەرگێڕم بە دەگمەن ووشەی کوردی ڕاستی تیا بێت وەک وەرگێڕەکەی گوگڵ کەس نەزانێت بابەتەکە سەر و بنی چییە
بەنیازیش نیم پڕۆگرامێک بنووسم و بۆ پارەپەیا کردن و هەموو دنیا تێ گەینم خزمەتم کردووە یان کە لێیان نەکڕێم بە ویندۆزی قاچاغی ئێکس پی لەسەر تیڤی نمایشی کەم، خۆ ئەگەر مەبەستم بێت پڕۆگرام بنووسم ئەوە هەنێک لە برادەرانی ئێرە لەوانەیە ئاگاداربن ئەوەندە کارێکی گران نییە بۆم بەڵام کە کات و ڕاکە ڕاکەی ژیان بوار نەدات لە ئێستا دا ناچالاکم رۆژانێک بووە چالاک بووین ئەکرێت چالاک بینەوە مرج نییە لەم سەکۆیەوە بێت
ڕێزم زۆرم بۆت

ئەى هاوار لەو موشکیلەیە"خشتەى وانەوتنەوەی مامۆستا"بەڕاستی موشکیلەیە!کورە ئەمە عەبقەریە هەموو کورد ئەم "Database Administrator"تیایە,بەم سەرو رێشەوە بەس بمزانیانیایە کورد بۆ ئەونە شێتی ئەم" ڤیژواڵ بەیسکەیە"!!

پرۆگرامێکمان ئه وێت بۆشیته ڵکاری تاوانه کانی ئینته رنێت بۆمان درووست ئه که یت .هیچ له و هه واڵه ی زاگرۆس تێنه گه یشتم ..گوێم له بۆڵه بۆڵ بوو...
هێرشه کانی سایبه ر به پرۆگرامی ،پێڕڵ:http://www.youtube.com/watch?v=Tc_CZonNCAM

کەمێک ئارامتر !
سەرەتا، درووستکردنی هەر نەرمەکاڵایەک کاتی ئەوێ چ ١ خولەک تا ١ سەدە بخایەنێ، بەڵام فەرقەکات کێ نەرمەکاڵاکە ئەنووسێ، نەزانێ بە حەزەوە؟ کەمزانێک بە تاقەتەوە؟ پێشکەوتویەک بە زەوقەوە؟ .....، ڤەیژواڵ بەیسک وەک هەر زمانێکی دی بۆ نەرمەکاڵا نووسینە، گرنگ ئەوەیە ئەنجام ئەدا بە دەستەوە. ئەم گاڵتەکردنانە هیچ بنەمایەکی درووستی نییە. من کارەکەم بە ڤیژواڵ بەیسک ئەنجام ئەدا چ پێویستە بە C++ بینووسم ؟
کاک دابان، خۆشهاتیتەوە برا.

ئەمە خۆشی ئەزانێت چی کردوە؟!!
تێنەگەیشتم ئەم بەرنامەی هەر سودیشی چیە

وەی لەم کۆد نوسە داوای پارەش ئەکا من شەرم دایگرتم کە یەکەم جار ئەمەم خوێندەوە جاری دووەمیش ئەم هەواڵە لە کوردئایتگروپ بەداخەوە کورد ئایتیگرووپ زۆر لەوە گەورەترە