تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

رێنمایی كڕینی كامێرای دیجیتالی(لێكدانەوە)

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

پێشەكی :
بێ گومان بە دەستەواژەی كامێراكانی compact یان پەستێنراوە ئاشناییتان هەیە، ئەگەر نە لە رێكلامەكانی تەلەڤزیۆن بە دڵنیاییەوە بینیوتانە. تاقمێك لە كامێرا چكۆڵەكان و جەموجۆرەكان كە تەماشا بكەو وێنەیەک بگرە (POINT SHOOT) .ئەم كامێرانە‌ لە كێبەركێی كومپانیا داهێنەرەكان بە توانایی باش دابین كراوەن وتا رادەیێك پێداویستیەكانی بەكارهێنەرێكی نیوە پرۆفێشۆناڵ دادەپۆشێنێت.
مێگازووم(megazoom): زاراوەیەکە كە یەك دوو ساڵە‌ پەیدا بوە وە هاتوەتە نێو بازاری كێبەركێكانی كامێرا پەستێنراوە یان compact و كومپانیا داهێنەرەكان.
كامێرا دێجیتالیەكان پاش گەیشتن بە بڕێك لە كەموكورتیەكانی ئەم جۆر كامێرانە لە زیادكردنی ئیمكاناتێك وەك زۆركردنی وزەی گەورەنوێنی نیسكە كاریان كردوە .
كامێراكانی گەورەنوێنی كە بڕێك لە ئەوانە بە ناوی travel zoom دەناسن. رۆژ بە رۆژ لە نێوان بەكارهێنەرانی خوازیاری زۆری دەبێت. بۆكارێكی فرە بۆ ئاستی زۆر بوونی ئەم كامێرانە ئەوەیە كە زۆر یەك لە پێداویستی بەكارهێنەرەكان وەك نیسكە بە گۆشەیێكی كراوە و گەورەنوێنی زۆر بە وزەیێكی باشیان هەیە كە لە بەرانبەری كامێرا گرانەكان و بە هێزەكانی DSLR بۆ بەكارهێنەرانی ئاسایی و تاڕادەیێك شارەزا باشە.
ناوەرۆك :

كانۆن : Canon PowerShot SX260 HS
هەوڵی داوە بە زیاد كردن و باش بوونی بڕێك لە ڕەخنەكان لە دیزاین، ستایل و مۆدێلەكان وەكوو sx230 ، ئەم بەرهەمە بكات بە یەكێك لە هەڵبژاردەكانی نێو بازار بۆ كڕین . ئەم جۆرە كامێرایە شێوازێكی فرەی بۆ بەكارهێنەرانی ئاسایی و پرۆفێشۆناڵ هەیە . لەرزەگری بەهێزی هەیە بۆ وێنە گرتن ولەرزەی دەست . جۆرایەتی باشی فیلم و وێنە و شارەزایان لەم كامێرا بیرۆكەیێكی باشیان هەیە.
نیسكەی ٢٥ mm ئەم كامێرایە توانایی گەورەنوێنی تا x20 هەیە.سێنسۆر ١٢ مێگا پیكسێڵی cmos و رێكخەری وێنەی نوێ digic 5 یارمەتیتان دەدات بۆ وێنەگرتن تا ١٠ فریم لە چركەیێك . سیستەمی GPS كامێراش زانیاری جێگاو شوێنەكەتان باشتر لە وەشانی پێشوتری كامیرای كانۆن پیشاندەدات.
-جۆرایەتی وێنەگرتن لە باشترین شێوازی خۆی ٤٠٠٠ لە ٣٠٠٠ پیكسێڵە بە خێرایی ٢٤ فریم لە چركەیێك ڤیدیۆكانی ١٩٢٠ لە ١٠٨٠ بۆتان تۆمار دەكات بەڵام باتری لە جۆری li-ion ئەم كامێرا ٣٤٩ $ شایەد كەمێ لە هاورێیتان لاواز كردار بێت.

پاناسۆنیك :Panasonic Lumix DMC-ZS20
ئەگەر بە شوێنی سەرۆكێك بۆ جۆرایەتی وێنە دەگەڕێن ئەم كامێرایە بە باشی كردار دەكات و جۆرایەتیەکی باشی ئەبێت لە نێو كامێراكانی جیاوازی گوشراوە .گەڵاڵەدارێژی داهێنەرانی جوان ورێكوپێكی توانایی زۆر وەك نیسكە لە جۆری ئۆڵترا واید x20 ،gps ، وشێوازی وێنەگرتنی نیوە خۆكار و دستی دەتوانێت سەرنجمان بە خۆیان رابكێشێت.ئەڵبەت جۆرایەتیی باشی وێنە گرتنی ئەم كامێرایە لە تیشكی كەمیش زۆر بێ وێنەیە .
نیسكەی leica ئەم جۆرە لە بەرەی ئۆڵترا واید ٢٤-٤٨ mm و پانایی جەستەی كامێرا ٣ سانت جوان بوون و جۆرایەتی باشی وێنە ئەم كامێرایە لە جێگای خۆی ،بەڵام پاناسونیك سیستەمی لرزەگری ئۆپتیكال powe O.I.S بۆی دابین كردوە.
-ئەم كامێرایە ٣٤٩ $ سێنسۆری وێنەی ١٤ مێگا پیكسێڵیCMOS بە هەستۆكێكی زۆر لە سەرەوە و جۆرایەتی وێنەكانی ٤٣٢٠ لە ٣٢٤٠ . بۆ گرتنی فیلم بەم كامێرایە جۆرایەتی ١٩٠٢ و ١٠٨٠ پیكسێلی بە خێرایی ٦٠ فریم لە چركەیێكدا.

نیكۆن : Nikon Coolpix S9300
ئەگەر بەشوێنی كامێرایێكی سادەو بەدوور لە هەر پێچەڵاوپێچێك و رێكخستنێك دەگەرێن بە قسەم بكە كوڕە ئەمەیان بكڕە!S9300 هەڵبژاردەیێكی گونجاوەبۆ ئێوە كە توانایی رێكخستنی پێشكەوتوو وێنەگرتنی نیە بەڵام كارایە وەكۆ : وێنەی خێرا ، نیسكەی گەورەنوێنی باش ، قەیارەی جەم وجۆریشی ،‌ لە خاڵە بە هێزەكانی ئەم كامێرایەن.
ئەم كامێرایە ١٦ مێگاپیكسێڵە بە GPS ناوخۆیی بۆ ژێئۆتەكنیك هەڵبژاردەیێكی گونجاوە بۆ گشت وگوزارەكەتانە جێگای كەم دەگرێت . ئەم مێگازوومە ٣٤٩ دۆڵارە لە نیسكەی ٢٥-٤٥٠ mm بە گەورەنوێنی X18 كەڵك وەردەگرێت و كواڵێتی وێنە گرتنی ٣٤٥٦ لە ٤٦٠٨ پیكسێڵە . بۆ كاتی فیلم گرتنەوە خێرایی دەگاتە ٣٠ فریم لە چركە و كواڵێتی ١٩٢٠ لە ١٠٨٠ پیكسێڵ لەگەڵتانە .

سۆنی : Sony Cyber-shot DSC-HX10V
كارێكی دیجیتاڵی بكرێت و بەرێز سۆنی تیانەبێت مەحاڵە ئەشێ لە هەموو شتێك خۆی تێهەڵكێشێت بە تایبەت لە سەر ئەم كامێرا پەستێنراوەكان . ئەم كامێرایە بە گەورەنوێیی زۆر . ١٨ مێگا پیكسێل توانایی زۆری لە خۆی دابین كردوە وەكوو HX10V دەتوانین لە ئامانجەكانی تێكڵاو بوونی HXV7 و HX9V سۆنی دانین . لە ڕاستیش دا جەستەیێكی جوان HX9V بە نیسكەی ٣٤-٣٨٤ mm وx16 وشانی G تێدایە . سێنسۆری ١٨ مێگا پیكسێڵی ئەم كامێرایە ٣٣٠ دۆڵارە لە جۆری cmos و پیشانگەری lcd ، جۆرایەتی ٩٢١ هەزار بۆر تایبەتمەندیە باشەكانین، جۆرایەتیی فیلم گرتن بە خێرایی ٦٠ فریم لە چركە ١٩٢٠ لە ١٠٨٠ پیكسێل لە چركە . باتری لیتیۆن وە بە وەتەی سۆنی تا ٣٤٠ وێنە هاورێیی دەكات .

سۆنی : Sony Cyber-shot DSC-HX9V
بە پێچەوانە كە ئەم كامێرایە بەرهەمی ساڵی ٢٠١١ یە بەڵام دەتوانین یەكێك لە پێشكەوتوو ترین كامێراكان ناوی ببەین ئەگەر بە شوێنی با شترین و زۆرترین کرادار وتوانایی هەی ئەمە هەڵبژاردەیێكی زۆر پیرۆزە . ١٦ مێگا پیكسێڵ لە سێنسۆری CMOS و پیشانگەری ٣ ئینچی بەجۆرایەتی ٩٢١ هەزار بۆر كەڵك وەردەگرێت لە كاتی بڵاوبوونەوەی ٣٤٩ دۆڵار فرۆشراوە .نیسكەی ٣٤-٣٨٤ mm تا ١٦x گەورەنوێنی هەیە. جۆرایەتی وێنەی ٤٦٠٨ لە ٣٤٥٦ پیكسێڵ و جۆرایەتی فیلم گرتنی بە خێرایی ٦٠ فریم لە چركەیێك ١٩٢٠ لە ١٠٨٠ پیكسێڵە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک قەزوان!
وەکو مارکە کانون و پانەسۆنیک و نیکۆن مارکەی زۆر باشن، بەڵام پانەسۆنیک لەهەمویان گرانترە.
کوالیتی: جۆرایەتی

باشە هەواڵ نوسین بۆ وا نابووت بووە؟
ئەو هەموو پاشگرە ناشیرینە چییە بۆ وێنەکان دەردەچێت لە خواری هەواڵەکەوە؟ ئایا هەر لای من وایە؟

سپاس كاك زەندی بەرێز
كاك سیای خۆشەویست پێم وابێت لاوازی ئینتەرنێتەكەی من وای لێئەكات سەرەتا پەرگەكان بار دەكەم دوایی بابەتە كە دەنووسم چۆن كەرەتی وا هەیە لێمی تێكڵ دەكات . لای منیش وایە

کاک قەزوان@ پیم وایە ئەو پاشکۆیانە پێوسیت نین لەکاتێکدا تۆ بتوانی وێنە لەناو بابەتەکدا بنوسیت.