تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

١٠ خاڵ لە بارەی گوگڵ درایڤ (لێكدانەوە )

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/28

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

سیستەمی لەم جۆرە شێوازە زۆرە بەتایبەت درۆپ بۆكس .بەڵام گوگڵ درایڤ شتهایێكی بۆ گوتن هەیە و تواناكانی تایبەت بە خۆی هەیە .باش وایە باشتر بیناسین و ئاشنا بین پێی :

١ - گوگڵ درایڤ وگوگڵ دۆكس :
گوگڵ درایڤ هەر ئەو گوگڵ دۆكسە كە شێوازی گۆراوە تەنانەت ئەگەر ناونیشانی گوگڵ دۆكس بنووسن (docs.google.com)دەچنە پەڕەی گوگڵ درایڤ(drive.google.com). ئێمەیش شتێكی ترمان بەناوی گوگڵ داكز نیە .

٢ - بۆخچە (فۆلدێر ) :
لە گوگڵ دۆكس وشەیێك بوو بەناویCollection كە لە گوگڵ درایڤ گۆڕاوە بە بۆخچە بەڵام لە كەردار هەر وەك Collection وایە .

٣ - دەرهێڵ :
زۆر كەس كاتی پچرانی ئینتەرنێت دەستی بە پەرگەكانی ناگەیێت بەڵام گوگڵ ئەم كێشەی حەڵ كردوە بە دامەزراندنی نەرمەواڵەی درایڤ و وەك وێنەی خوارۆ بچیتە ناوی بەشی لیستیەكان وە Setup Docs Offline هەڵبژیریت. وە پەرگەكان هەمیشە لەگەڵ خوتایە بەڵام تا ئێستا ئیمكانی دستكاری پەرگەكان لە ئەر هێڵ بۆ گوگڵ درایڤ نیە وتەنانەت دەبێت سوود لە گوگڵ دۆكس بگریت .

٤ - OCR :
OCR تەكنۆلۆژیێكە كە نوسراوەكانی نێو وێنە دەناسێت. ئەم تكنۆلۆژیا لە سكێنەرەكان بۆ گۆڕانی وێنە بە هێڵ كڵكی لێوەردەگرن . ئەمەش لە گوگڵ درایڤ هەیە بەتایبەت كاتێك ئێوە پەرگەیێكی PDF بار دەكەن ئەگەر وشەیێكی تێدا بێت لە گەڕانی متۆرەكە ئەگەر هاوبەشی گشتی پەرگەت كردبێت توانایی دۆزینەوەی هەیە .
بۆ وێنەش هەرم ئەم كارەیە بەتایبەت ئەگەر جەنابت وێنەی قەڵای هەولێرت بار كرتبێت كاتی گەڕانی ئەم وشە وێنەكەی تۆش دەكەوێتە بەر چاو لە متۆری گەڕان .

٥- زیادكراوەكانی بیانی :
زۆر لە نەرمەواڵەكان كە كۆمپانیاكانی جیاواز لە گوگڵ بەهەمیان هێناوە دەتوننن لە گوگڵ كرۆم سودی لێوەربگرن بۆ وێنە بۆ دستكاری لە سەر وێنەكان دەتاونن لەم نەرمەكالا(Pixlr) كەڵك وەر بگرن لە گوگڵ درایڤ . برۆ بۆ كۆی ئەپەكانی بۆ كاركردن لە سەر گوگڵ درایڤ

٦ - ناردنی وێنە بۆ گوگڵ پڵاس :
هەر وەها دەزانن گوگڵ بۆ تێكڵاو كردنی بەرهەمەكانی زۆر زیرنگ وشارەزایە . بۆ وێنە ئێوە دەتوانن وێنەكانتان كە لە گوگڵ درایڤ بارتان كردوە هاوبشی بكەن سەر گوگڵ پڵاس بەم جۆرە كاتی ناردنی وێنە لە سەر گوگڵ پڵاس كرتەیێك لە سەر ئایكۆن(هێمای ) وێنە بكە و رەستەی From Goolge Drive .وەك ئەم وێنەیە.

٧ - ڕەشنوس :
زۆر جار هەڵدەكەوێ كە لە سەر پەرگەیێك كار دەكەین چەند رۆژێك گوزەراوە گەرەكمانە پەرگەكە لە چەند رۆژی پێش ببینینەوە بۆ ئەم كارەش وەك وێنەكەی خوارە كردار بكە و پەرگەی سەرەتایی چاو لێبكە . بەم مسیرە :File >See revision history

٨- هاوبەشی پەرگە و بۆخچە :
ئەم كردارە كەمێ سوكتر لە گوگڵ دۆكسە بەڵام دەتوانن پەرگەكان و بۆخچەكان هاوبەشی بكەن.

٩- خێرایی :
خێرایی لە هەڵسەنگاندن لە گەڵ سیستەمە هاوشێوازەكانی گوگڵ درایڤ زۆر لە سەرترە و كاری پێ خۆشترە.

١٠ - نرخ :
هەر چەند زۆر شت بێ نرخە ئەمەش وەك ئەوان بەڵام تا ٥ گیگ ئەگەر قەناعەتەكەش لە سەری نیە بۆ كڕینی جێگایێكی زۆرتر ، ئەم گوگڵ درایڤە زۆر هەرزانتر دەكەوێت.

پاشکۆقەبارە
offline-files.png16.83 ک.ب.
drive-extentions.jpg71.27 ک.ب.
share-pics-on-plus.png8.47 ک.ب.
google-drive-revisions.png15.4 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاک قەزوان
کاتی ماڵئاوایکردنە لە درۆپبۆکس دڵنیام ئەمەش وەکو تەواوی بەرهەماکانی تری گووگڵ کرۆم و جی مەیڵ و ئەندرۆید و یوتوب و جی پلەس و هتد ..... سەرکەوتن بەدەست دێنێت.
شیکارکردنێکی جوانە.ماندوونەبیت

دەست خۆش ،بژیت.

تا گۆگڵ درایڤ هەبێت درۆپ بۆكس بای بای بەلام تێناگەم سودی SET UP DI\OCS OFFLINEجیە؟