ئاماژەکردنی پیتی "ۊ" بە تەختەکلیلی کوردی
ببوورە من ناتوانم بە کوردی سۆرانی قسە بکەم! بەڵام خواستم بێژم کە بۆ چی پیتی "ۊ"(تایبەت بە کوردی باشووری) و له تەختەکلیلی کوردی نین.مەگەر کوردان تەنها سۆرانن یان تەنها کورمانجن!؟
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بێگومان گشتمان کوردین. پێموابێ ئەم تەختەکلیلە لە سەر بنەمای پیتەکانی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی (و بۆ زمانی کوردی یەکگرتوو یا ستاندارد) داندراوە بۆیەش ئەم پیتانەی ئاماژەت پێداون تێیدا نین. منیش بە باش و بە پێویستی دەزانم کە پیتەکانی هەموو زاراوەکانی زمانی کوردی دە تەختەکلیلی کوردیدا شوێنێکیان بۆ دیاری بکرێ (بۆ نموونە بە دوکمەی 'شیفت' + 'و' بۆ 'ۊ'). هەڵبەت ئەم کارە لە دەست مندا نیە و لێشی نازانم. بەڵام بۆ ورووژاندنی زۆرتری باسەکە:
- دەزانم دە هەورامیدا بێجگە لە پیتی 'د' پیتێکی دی هەیە نزیک لە 'ز' وەکوو 'ذ'ی عەڕەبی، وەک (ئەذا=دایک). بەڵام ئایا ئەم پیتەی 'ۊ' کە بەڕێزت باسی دەکەی هاوکات دەگەڵ پیتەکانی 'و'، 'وو' و 'ۆ'دا بوونی هەیە یا تەنیا شێوەدەربڕینەکە لە کرماشان دەگەڵ بەشەکانی دی کوردستاندا جیاوازی هەیە. بۆ وێنە پیتی 'س' لە موکریان و لە لای جافەکانی جوانڕۆ وەک یەک دەرنابڕدرێ. لە موکریان زۆرتر بۆ لای 'ص' دەشکێتەوە هەروەها 'ت' لە کورمانجی باکووردا دەگەڵ زاراوەکانی دیدا وەک یەک نین. یان هەر دە کورمانجی ناوەڕاستدا، پیتی 'ز' لە 'دێزە' و 'دیزە' دا یەک نیە. 'ز'ی یەکەم زۆر لەوەی دووهەم قەڵەوترە. بەڵام خۆ ناکرێ بۆ هەموو ئەمانە پیتی جودا دابندرێ. مەگەر ئەوەی کە بەڕاستی دوو پیتی جیاواز بن وەکوو پیتە هەورامییەکە.
- ئێستا هەر ئەم دوو پیتانە دە تەختەکلیلەکەماندا کەمن یا ئیدیش ماون؟
- ئەم پیتانە لە لایەن لێژنەیەکی پسپۆرەوە بڕیاریان لە سەر دراوە یا بەرهەمی لێکۆڵینەوەی خۆتە و دەتوانی زیاتر لێرە ڕوونی کەیەوە تا بەرپرسەکان بتوانن چاکتر بڕیار بدەن؟
- پێم سەیرە ئێستا ئەم دوو پیتانەت چۆن نوسیون؟
سڵاو ئیمەیش وەکرماشان بڕەسان.
سڵام برا
ئەڕا؟ چون ھێشتا حەرفگەل سۆرانی خۆیچی تەواو دروس نەوگە. ھەرکاتێک کیبۆردێکی سۆرانی تەواو دروست بو پێویستمان بەخەڵکی وەک ئێەوەیە بەشداری تیا بکەن. دڵنیام کاکە بەردەو ھاوڕێیان گوێت لێ ئەگرن ئەگەر تۆزێک تەحەممولکەیت.
سڵاو لە کرماشان
با بیکەینە پڕۆژەیەک، کاک سیا؟ (فورسەتە دەسکاری شوێنی ع و ح بکرێت)
لەگەڵ دەستکاری کردندام بەس بۆ زیادکردنی پیت ـی زاراوەی تر ئەمە پێم وانییە گونجاو بێت نەک لەبەر ئەوەى من زاراوەیەکی دیاریکراوی کوردی بەڕاست بزانم نا بەڵکو پێم وایە کە هێشتا زوو وە بۆ ئەو کارە جۆرێک لە ئاڵۆزی دەردەکەوێت لە تەختەکلیلەکە و یەکنەگرتنی زاراوەکان لەم دەمەدا..




