تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ مۆبایل

خەڵاتی کوردئایتی گروپ بۆ باشترین ئاپی ئاندرۆیدی کوردی

هیوا

هیوا

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/31

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

مەرجەکان:
۱. تەواو داڕێژراوی خۆت بێت
۲. مەرج نیە خزمەت بە بواریک لە بوارەکانی مۆبایلی کوردی بکات
۳. کۆپی ئاپێکی تر نەبێت، ئەگەر لە ئاپێکیش بچێت ئەبێ جیاوازیەکە ڕوون بێت زیاد لە یەکچونەکە
لیژنەی هەڵسەنگێنەر:
۱. میوانان و ئەندامانی کوردئایتیگروپ
۲. گرنگی پێدانی لەلایەن میدیای کوردیەوە (بەبێ واستە)
خەڵات:
۱. ۱ ملیۆن سوپاس + ۱٠،٠٠٠ دۆلار
۲. نازناوی براوەی ئاپی کوردئایتیگروپ
تێبینی:
۱. ئەم بابەتە خەیاڵیە
۲. ئەم بابەتە تەنها بۆ ڕاوبۆچون وەرگرتن نیە بەڵکە ئەمەوێت بزانم چی بەباش ئەزانن بۆ ئەوەی کوردئایتیگروپ زیاتر بچێتە ناو خوێنەری کوردەوە، غەیری ئایتیزانەکان :)
دڵم خۆشە و ئەنوسم...نابێت؟

دەسخۆش کاک هیوا،
ساڵانی 2003 شتێکمان هەبوو بەناوی "خەڵاتی ماڵپەڕە کوردییەکان". خەڵاتێکی وەرزی بوو، کە وەگرانی خەڵات لۆگۆی کوردئایتیگرووپییان دەخستە سەر ماڵپەڕەکانییان.

1. خەڵاتەکە بۆ پڕۆژە و ماڵپەڕ و ئاپ و هیتریش بێت واتا لەچەند بوارێکی جیا.
2. ئەگەر هیچ پڕۆژەیەک بە دڵی لێژنە نەبوو، ئەوا خەڵات دابین نەکرێت. واتا هەر بەخشینی خەڵات نەبێت بە ناچاری.
3. سەبارەت بە بودجەی خەڵات، دەکرێت:
ا. لاپەڕەی خۆی هەبێت.
ب. ئەندام و میوان بتوانن ئەگەر پارەیەکی کەمیش بێت بۆ خەڵاتەکەی دابین بکەن.
ج. پەیوەندی بە کۆمپانیا کوردی و ناکوردییەکان بکرێت بۆ سپۆنسەری:‌ زێڕ و زیو و تەنەکە.

بیرمە :)

لە کۆتایا خوانێکی فەقیرانە بۆ بەکارهێنەرانیش !