تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ کۆدکردن

Utf-8

hemen_7

Hemen_7

بڵاوکراوەتەوە

2012/01/31

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔27۔ )

سڵاو هاوڕێان!
هەڵنەبژاردنی UTF-8 بەشیوەیەکی خۆکرد بەتەنها لە فایەرفۆکس ئەبێ هەڵەکە لە کوێدا بێت؟ چونکە لە ئێکسپلۆرەردا ئاسییە
ئەمە نمونەیەکە
http://www.pukonline.org/kurdi

کاک هێمن بە بۆچووني من ئەم فەرمانە لە بەشي سەریhead> ماڵپەرەكە ئاوايە

بیگۆرن بەمە

کاک قەزوان مەبەستت ئەمەیە؟

كاكه هیوای بەرێز سڵاو ئەمنیش مەبستم گەورەو چكۆلە نەبوو بەڵكوو Quotation زیاد كراوە لە سەر utf-8 _ە كە
دەبێت ئاوا بێت :"content="text/html; charset=utf-8 نەك "content="text/html; charset="utf-8
راستە كاك هیوای خۆشەویست بەڵێ وایە

سوپاس هاوڕێیان
باشە لەو کاتەدا نەئەبوو لە هەموو براوسەرەکاندا هەمان فەرمان جێبەجێ بکات؟ ئەمەیە پرسیارەکە

كاك هێمنی خۆشەویست سڵاو
زۆر یەك لە وێبگەڕەكان لە جۆری فەرمانەكانی پەڕەكانی وێب حالی نابن بۆ نموونە ئەگەر ئێمە گەركمان بێت گۆشەكانی چوارچێوەیێك لە" مستطیل" بە وێنەی دایرە -بازنه-دەربێنین فەرمانەكان لە وێبگەرەكان بەمجۆرەن :
border-radius: بۆ وێبگەری ئۆپێرا
moz-border-radius- : بۆ وێبگەری فایرفۆكسی مۆزیلا
webkit-border-radius- : بۆ وێبگەرەكانی كرۆم ، سافەری ، وێبكیت
ئەڵبەت ئەو فەرمانی ماڵپەڕە لە بنەرەت كێشەی هەیە (كۆدەكەی ) بێجگە لەوی كە كاك هیوا ئاماژەی پێكرد ، زۆر كەم لە ماڵپەڕەكان بەستەر بە وێنە دادەنن چۆن ئاستی گەڕان دێنێتە خوار هەر وەها بۆ راست و چەپ كردنی بابەت نایێن بە گشتی لەم فەرمانە-html dir="rtl"- ئێستفادە بكەن .

باشە کاک قەزوان لای ئێوەش بە فایەرفۆکس ئەو کێشەیەی هەیە؟
کاتێک سەرچاوەی ماڵپەڕەکە لای خۆم سەیڤ ئەکەم دواتر بە فایەر فۆکس ئەیکەمەوە کێشەی نیە. کەواتە پەیوەندی بە سێرڤەرەوە هەیە!

بەڵێ كاك هێمن بە بۆچوونم ئەگەر لە سێرڤێر بێت دەبێ لە كرۆمیش ئەو هەڵەیەێ بێت بەڵام كاتێك یونیكۆدەكەی لە فایرفۆكس دەگۆرین كێشە دروست دەبێت ؟ئایا لە كاتی پاشكەوت كردن یونیكۆدەكەی ناگۆرن ،ئینجا سەیڤی دەكەن ؟
شایەدیش كاتی دروستكردنی بنكەی دراوە هەر وەك خۆتان فەرمووتان زمانی خشتەكانیان لە بنكە لە سەر یۆنیكۆد دانەنابێت !

هەرچەندە ئەو ماڵپەڕانە کرتەشی گووناحە نەک چارەسەر بۆی.
ئەوە سکریپتێکی داڕزاوی نیوکی کۆن کۆن هەبوو، ئیتر لەم ماڵپەڕ بۆ ئەو ماڵپەڕ گواستراوەتەوە بەو هەڵەیەوە. هیچ بنەڕەتێکی وێبی تێدا نییە بێجگە لەوەش هیچ نەبێت ٧ ساڵ کۆنە. هەر لەیەکەم کۆدەوە هەڵەیە تا کۆتایی 285 Errors, 5 warning s
بەستەری هەڵەکان
ئەگەر ویستیان بخوێننەوە تەماشای ئێرە بکەن.

Warning Character Encoding mismatch! The character encoding specified in the HTTP header (windows-1256) is different from the value in the XML declaration (utf-8). I will use the value from the HTTP header (windows-1256).

بژین

هەر بۆیەش،کارێکی باش دەبێت، ئەگەرهاتوو کاک هێمن، پەیوەندییان پێبکات بۆ درووستکردنەوەی ماڵپەڕەکەیان، لەسەر دروپاڵ،. وەک یەکەم پڕۆژەی کۆمێرشیالی کوردئایتیگرووپ، 30% ی نرخەکەیان بۆ دادەشکێنین.

سڵاو ورێز
كاك سیای بەرێز دەستتخۆش بێت بابەتێكی زۆر بەسوودە -سپاس
كاك بەردەی گیان جارێ نرخ دامەشكێنە ! با نەڵێن هیچ نازانن و بۆ بازار خۆشكەری خۆیانە . بەڵام لەو ماڵپەڕه [بە بەستەرەكەی كاك سیای] ئەمە زۆرتر پێویستی بە دروستكردن هەیە :http://www.kurdpa.net ( ماڵپەڕی سڵاید شۆوی كوردپا)

هاوڕێیان باوەڕتان بێت من تەنها سەردانی ئەو سایتە ئەکەم و جاروبار ووتارم بۆ بڵاو ئەکەنەوە هیچ پەیوەندی بە منەوە نیە.
من تەنها هەڵەکە سەرنجی ڕاکێشابوم ویستم بزانم پەیوەندی بەچییەوە هەیە.
کاک بەردە بۆنا قسەیان لەگەڵ ئەکەم، بەس بەخوا باوەڕناکەم یەک فلس لە گیرفانیان بە پلایسیش بێتە دەرەوە. چۆن پارە ئەدەن بەوشتان! گوناحە

ئەم ماڵپەڕە من دەستکردی منە، هەرچەندە بەپێی ئەو لینکەی کاک بەردە بێت لەمەشا هەڵە یەیە!
هەڵە فرییی لە کوێ بێنین!
http://kurdita.com/

دەسخۆش کاک هێمن، 14 هەڵە، دەکرێت بە ئاسانی چاک بکرێن.
بەڵام هەڵەکانی puk زیاتر لە 280 هەڵەن

سوپاس کاک بەردەقانی و گشت هاوڕێیانی بەشداریان لەم بابەتدا کرد.
پرسیارێکی تریشم هەیە تاڕادەیەک پەیوەندی بەم بابەتەوە هەیە. ئەویش
توشی (لینوکس، ئوبونتۆ) تان کردم! پرسیارەکە ئەوەیە، لای من هەر ماڵپەڕێکی کوردی بە فۆنتی یونی کۆد نەنوسرابێ پیتەکان نانوسێن بەیەکەوە. ئەمەیان چیە؟
باوەشێک ڕێز

هەڵەکەم نوسیوە چییە لەسەرەوە چارەسەرەکەشی بۆ وێبماستەرەکە دەنوسم گەر پرسی!

تەح وەڵا ئەم شەکرەم هەر نەشکاندایە باشتر بوو(توشی (لینوکس، ئوبونتۆ) تان کردم! پرسیارەکە ئەوەیە، لای من هەر ماڵپەڕێکی کوردی بە فۆنتی یونی کۆد نەنوسرابێ پیتەکان نانوسێن بەیەکەوە. ئەمەیان چیە؟)

ڕاستەکەی ئەوەیە هەر ماڵپەڕێک بە فۆنی یونیکوردوێب نەنوسرابێ پیتەکان نانوسێن بەیەکەوە
سوپاس

کام ماڵپەڕ پیتەکانی نانوسێت بە یەکەوە؟

کاک سیا هەر ماڵپەڕیکی کوردی بە فۆنتی یونیکوردوێب نەنوسرابێ لە فایەرفۆکسی ئوبونتو ئەوا هەندێک لە پیتەکان نانوسێن بەیەکەوە
نمونە( هەویر) ئاوا دەرئەکەوێت (ه ه وی ر ) بەڵام هەر ماڵپەڕێک یونیکوردوێبی بەکارهێنابێ ئەوا کێشەی نیە.
مەیڵەکان لە جمەیڵ یش هەروا نیشان ئەدەن

گەلۆی لینۆکس کەس چارەسەری پێنەبوو بۆ ئەوە

لە ئۆپشنی فایەرفۆکس ئەو بەشەم ناچالاک کرد کە ئەلێ.
لێگەڕێ با ماڵپەڕەکان فۆنتەکانی خۆیان بەکاربێنن. لەجیاتی ئەوە فۆنتی یونیکوردوێب م هەڵبژارد کێشەکە چارەسەر بوو.
بەڵام پێم وانیە ئەوە چارەسەری بنەڕەتی بێت.

ناوی دوو ماڵپەڕ بنوسە بزانین، ماڵپەڕ هەیە بە یونیکۆد نەنوسرابێ!!

کاک سیا تکایە ڕاستکردنەوەکە چاولێبکە. ناڵێم بە یونیکۆد........بەڵکو بە یونیکورد وێب Unikurd Web
ئەویش وەکو زۆرێک لەماڵپەڕەکوردیەکان نمونە
http://www.dgkradio.com/Default.aspx?AspxAutoDetectCookieSupport=1

ئەوە چارەسەریمان نوسیوە لێرە، چەند جاری تر.
١. یونیکورد وێب دەتوانی لە ئوبونتو دابگریت لە Ubuntu Software
٢. یان دەتوانی لەهەڵبژاردنەکانی فایەفۆکس فۆنی بنەڕەت بکە بە DejaVu Sans.

کاك سیا ئەی چارەسەری ئەم کێشیە لە فایرفۆکسی ئەندرۆیدا چۆنە؟

ئەمەیان وابزانم ڕیکۆردی شکاند:
http://validator.w3.org/check?verbose=1&uri=http%3A%2F%2Fwww.kurdlinx.com