comment |
x
say something |
+
Mail |
1-12-04 06:23
You are invited to check the pages dedicated to...
ئاستانه
Mail |
19-02-03 19:54
ئه‌وا بۆ جاری دووهه‌م تێبینییه‌كانتم خوێنده‌وه. ئێستا د‌ه‌زانم ره‌خنه‌كانت چین. زۆر سپاس كه ئاوا خۆت له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی شیعره‌كه ماندوو كردوه و بایه‌خت پێداوه. ئێستا به كورتی هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌توانم بڵێم:
1ـ كێشی شیعره‌كه، له وه‌رگێڕانی كوردیدا، ده‌توانێ له‌وه باشتر بێ كه من له‌ده‌ستم هاتووه. كێشی "كمی" ی چواربڕگه‌یی (له‌سه‌ر كێشی ئاوێنه‌كان ئاوێنه‌كان) كه من كردوومه، ده‌كرێ درێژه‌ی پێ‌بدرێ بۆ كێشی "كیفی" بۆ نموونه مفاعیلن مفاعیلن.
2ـ له هه‌ڵبژاردنی وشه‌ی گونجاوتریشدا، بێگومان ده‌رفه‌تی دیكه هه‌یه، كه تۆ ئاماژه‌ت به هێندێكیان كردوه و پێم‌وایه با‌شترن له‌وانه‌ی من به‌خه‌یاڵمدا هاتوون.
3ـ ئه‌وه‌كه وشه‌یه‌ك له وه‌رگێڕانه‌كه‌دا نه‌هاتبێ، به بڕوای من زۆر گرفت نییه، به‌مه‌رجێك سه‌رجه‌می ده‌ربڕینه‌كه توانبێتی ماناكه به‌ده‌سته‌وه بدا.
4ـ دژواریی وه‌رگێڕانی شیعر له‌وه‌دایه كه وه‌رگێڕ هاوكات بتوانێ مانا و، وشه‌كان، و كێش و سه‌روا بپارێزێ. جاری وایه ناكرێ هه‌موویان وه‌ك خۆی بێنیته ناو زمانه تازه‌كه و له پێناو ئه‌وانی دیكه دا ناچار ده‌بی ده‌ست له‌یه‌كیان بشۆی. ئه‌و یه‌كه بێگومان ناكرێ مانا و ناوه‌رۆك بێ. ده‌گونجێ كێش یان سه‌روا، یان وشه‌یه‌كی گونجاوتر بێ.
جارێكی دیكه‌ش سپاس بۆ تۆی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست.
ناو
ئیمێل
ئادره‌س
خه‌نده
:-)
:-P
;-)
:-(
:confused:
:-o
:mad:
:rolleyes:
:cool:
:cry:
:shy:
:kiss:
BlogItemNumber:89016137
به‌ڕێـوه‌بردن