comment | x
say something | +


graham
Mail | 27-08-10 20:22
tington DC) and a population of about 30 fake watch, fake watch 000 just makes it so much coolerIt omega watches, omega watches s not uncommon to see a lange sohne, a lange sohne nowadays in the whole world of watch making there are many watch designed are inspired by some extremely eye-catching themes or subjects replica omega, replica omega Encouraged by motor racing the dynamic Retroswiss watch from the watch manufacturing house Guepard instantly wins the hearts of replica watches lovers by its triumph resistance and reliability In addition
tudor
Mail | 27-08-10 20:19
many potholes and ruts lying in wait rolex, rolex that said the local riders expertly maintain the trail most of trail is a beginner trail but includes tag heuer replica, tag heuer replica miscellaneous replica, miscellaneous replica replica watches, replica watches
womens slippers
Mail | 27-08-10 20:16
ugg boots, ugg boots reliableone of these things are the handbag ugg boots, ugg boots ugg kids, ugg kids paris catherine the family the popularity of the replica louis vuitton handba ugs, ugs
  خۆشناو
Mail | 23-02-07 13:34
ده‌سست خۆش به‌ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی توران منت خسته‌ ده‌ریایه‌کی خه‌یاڵ 31 ساڵ گه‌رامه‌وه‌ دواوه‌ بۆ روداوه‌کنی منو سۆزانی دراوسێمان که‌ ڕه‌نگه‌ داستانه‌کی چڕو پڕی لێ دروست بێت. هه‌ر شاد بیت
هه‌ورامان
Mail | 15-02-07 22:04
ئازیزم: نوسه‌ر و فه‌یله‌سوفێكی زۆر ڕای خۆیان ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و جیاوازی پیاو ژن له‌م باسه‌دا، به‌ڵام ئه‌وكه‌سانه‌ش هه‌ر وه‌كو من و تۆ وان له‌ كۆتایی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی خۆیان ڕای جیاوازیان ده‌ر بڕیوه، مه‌رج نیه هه‌مووی ڕاست بێت، كورد ووته‌نی قسه هه‌زاره دوانی به‌كاره، له‌وانه‌ی كه‌به‌كارن بۆ من ؛ نوسه‌رێك ده‌ڵیت : ژنان زۆر به په‌رۆشن له خۆشه‌ویستیدا به‌ڵام له‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا زۆر دڕنده‌ن. ئه‌وی ڕاسته ئه‌وه‌یه كه خۆشه‌ویستی له تێڕوانینی ژن و پیاوێكه‌وه جیاوازیان هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م جیاوازیه هه‌ندێ جار هه‌روا به‌ئاسانی ناتوانین ده‌ست نیشانی بكه‌ین و بڵێین : پیاو وایه‌و ژن وایه، من ژنم بینیوه منداڵی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا كردوه‌و هه‌ر بۆ ڕۆژی دووایی كوڕه‌كه‌ی به‌جێ هێشتوه به‌ڵام ئه‌مه‌ نابێت بكه‌م به‌نمونه بۆ هه‌موو ئافره‌تێك، ئافره‌ت به‌جێی هێشتوم له‌كاتكی زۆر ناڕه‌هه‌تی ژیانمدا كه‌هه‌رگیز من وه‌ك پیاو ئه‌و توانایه‌م نیه شتی وا له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا بكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رگیز نه‌م وتوه ‌و ناڵێم ئافره‌ت دڵ ره‌قن، یان زۆر گار ئافره‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ڵێن كوڕی ڕۆهه‌ڵاتی خراپه‌و وایه. پیاو پیاوه ‌و ژن ژنه له‌هه‌ر كونجوڕێكی دنیادابێت. ئه‌وه‌ی من له خۆشه‌ویستی تێ گه‌شتوم ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا بتوانیت وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك بیبه‌یته پێشه‌وه، ده‌بێت هه‌ر زوو واز له‌و تێروانینه هه‌رزه‌كاریه بهێنین كه خۆشه‌ویستی چاره‌سه‌ری ژیانه، نه‌خێر خۆشه‌ویستی شه‌كر ده‌خاته‌ قاوه‌كه‌ته‌وه ‌و هیچی تر جا ئیتر بۆ پیاو بێت یان بۆ ئافره‌ت به‌هه‌مان شێویه. بۆ خۆپاراستن له ژه‌هری خۆشه‌ویستی ئه‌بێت تۆزێ ئاوڕ له خۆت بده‌یته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش وابزانم ده‌بێت خۆشه‌وستیه‌كه‌ت فراوان بكه‌یت ته‌نها‌ا له‌و پیاوه‌دا یان له‌و ژنه‌دا نه‌ی هێڵیته‌وه كه‌له‌گه‌ڵیا ده‌ژیت ده‌بێت به‌شی بكه‌یت به‌سه‌ر شتی تردا: هاوڕێ، هونه‌ر، خوێندنه‌وه،....تاد، بۆدلێر ده‌ڵێت: خۆتان مه‌ست بكه‌ن، به‌خۆشه‌ویستی، به‌شه‌راب، به‌كێشان، به‌ هۆنراوه، به‌هه‌ر شتێك ده‌تانه‌وێت به‌ڵام خۆتان مه‌ست بكه‌ن ه‌هه‌تاوه‌كو هه‌ست به‌تاڵی ژیان نه‌كه‌ن، بێگومان بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی هیچی نیه له‌ژیاندا ئه‌مه ‌شتێكی گرانه. له‌فلیمێكی فه‌ره‌نسیدا به‌ناوی : ئه‌و پیاوه‌ی ئافره‌تی خۆش ده‌ویست، كابرایه‌كه‌ هیچی بۆ ناكرێت هه‌ر سه‌یری جوانی ئافره‌ت ده‌كات، ده‌چێت بۆلای دكتۆر باسی موشكیله‌ی خۆی بۆ ده‌كات، دكتۆت ده‌ڵیت؛ چی ده‌كه‌یت له‌ژیاندا ؟ كابرا ده‌ڵێت هیچ، دكتۆر پێێ ده‌ڵێ‌ ئه‌ی برای ئازیز پرسیار ناكه‌یت بۆچی من كار ده‌كه‌م ! بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ومه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی تۆوه. كه‌وه‌ختێ منداڵین له‌سكی دایكمانا، یاری به‌ڕه‌حم ده‌كه‌ین چو‌نكه ته‌نها شتێكه له‌ده‌ورو پشتماندا و هیچی تر نیه، هه‌ر كه‌هاتینه ده‌ره‌وه مه‌مك ده‌بێته خۆشه‌ویستمان، پاشان مه‌مكه مژه و ئینجا په‌ڕۆیه‌ك و مه‌یمونێك به‌ڵام كه گه‌وره‌ده‌بێن ده‌مانه‌وێت ئه‌مانه هه‌مووی له‌كه‌سێكدا بدۆزینه‌وه به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ش وه‌ك تۆیه‌و هه‌مان مێژوی هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك بگه‌ین‌ بێگومان كۆتایی ژیانه و ده‌مرین ئه‌مه‌ راستیه بادرۆ له‌گه‌ڵ خۆماندا نه‌كه‌ین، باشتر وایه ‌كه به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه بڕۆین نه‌ك بكێشین به‌یه‌كدا وه‌ك دوو ئه‌ستێره‌ی وون بوو له كه‌ونا. كه‌تۆی ژن قبوڵی ده‌كه‌یت وه‌ك خۆت ده‌ڵێیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤت نیه، بۆچی به‌دوایا ناگه‌ڕێیت ؟؟؟؟؟؟؟؟ وام باوه‌ڕه كه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئافره‌ت ئازاد ده‌كات بێگومان باسی ئه‌وه‌ناكه‌م كه‌ده‌بێت كار بكات و ده‌ست له پیاو پان نه‌كاته‌وه‌ به‌ڵام ده‌بێت هه‌ڵمه‌ت به‌رنه سه‌ر پیاوو داوای له‌زه‌تی خویان بكه‌ن نه‌وه‌كو هه‌میشه‌ بیده‌ن ، ئایا راست ده‌كه‌م له‌م ووته‌یه‌م ؟ له‌سه‌رێكه‌وه ئا چونكه ئافره‌ت ئه‌و ده‌وره‌ی خۆی ون ده‌كات كه‌هه‌ر ده‌یدات به‌پیاو وه‌كو دایكێك و ده‌ورێكی تر ده‌بینێت، له‌سه‌رێكی تریشه‌وه هه‌ڵه‌م چونكه خۆشه‌ویسته له‌به‌ینی دوو پۆلی جیاوازدا دروست ده‌بێت ئه‌و كاته ئه‌و دوو پۆله نامێنێت، به‌ڵام ده‌توانرێت جیاوازیه‌كه بگوێزینه‌وه. من پیاوی جوانم بینیوه له‌گه‌ڵ كچێكی زۆر ناشرینا (بۆ من ناشرین) ، به‌ڵام بۆ باسی ئه‌وه‌ناكه‌یت كه له گه‌ڕه‌كی ماڵه ‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی پاریسدا هه‌ر كچی پانزه ساڵه‌و ده‌ستی كردۆته شان و ملی پیاوێكی پیر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناڵێم ئافره‌ت به‌دوای پیاوی ده‌وڵه‌مه‌ندا ده‌گه‌ڕێن، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ردوكیان به‌خته‌وه‌رن بۆ نا ؟ زه‌ره‌ر به‌كێ ده‌گه‌یه‌نن ؟ من كچێكی خزمم هه‌یه له ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ پیاوێكی پیردا ئه‌خه‌وێت ، هه‌ندێ كه‌سی خێزانه‌كه‌مان ئه‌مه ‌به‌شتێكی ناڕه‌وا ‌ ده‌زانن، ڕاسته پیاوه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام ئه‌وه‌نده ڕێز له‌خۆیی و منداڵه‌كانی ده‌گرێت به‌خته‌وه‌ری كردون، مێرده‌كۆنه‌كه‌ی کوڕێكی گه‌نجی چوار پێ بوو ، كه دوو كه‌س به‌خته‌وه‌ر بوون پرسیار له‌وه‌ ناكه‌م بۆ ؟ له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم : ده‌بێت واز له خۆشه‌ویستی بێنیت، به‌ڕاستی وازی لێبێنیت، ئه‌وكاته فێری خۆشه‌ویستی ده‌بیت، من وازم لێ هێنا ئه‌وكاته فێری بووم. ئه‌م ووته‌یه‌م به‌هه‌ڵه لێك مه‌ده‌ره‌وه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نیه دژی خۆشه‌ویستی بوه‌ستیته‌وه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ؛ بژی، چونكه خۆشه‌ویستی حه‌ز له‌ ژیان ده‌كات هه‌ز له‌تۆ ناكات، كه‌تۆ ژیانت تیابوو خۆشه‌وستی دێت به‌پیرته‌وه، به‌ڵام كه هه‌موو خۆشه‌ویستی خۆت له‌كه‌سێكدا توانده‌وه ژیان وازت لێ دێنێت چونكه واده‌زانێ پێویستت به‌و نیه.
...........
Mail | 15-02-07 14:32
تێئه‌گه‌م مه‌به‌ستت چیه‌، به‌ بڕواى من چاوه‌ڕوانی له‌ خۆشه‌ویستی زیاتر وابه‌سته‌ى ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌نه‌ ڕه‌نگه‌ فه‌رهه‌نگییش کاریگه‌رى خۆی هه‌بێت. ژن و پیاو به‌ دوو شێوازى جیاواز عه‌شق ئه‌زموون ئه‌که‌ن. بۆ پیاو خۆشه‌ویستی به‌شێکه‌ له‌ ژیان بۆ ژن خۆشه‌ویستی هه‌موو ژیانیه‌تى...پیاوعاشقی جوانى ئه‌بیت ژن که‌ عاشقی پیاوێک بوو جوانیش ئه‌یبینێت... عه‌شق باوه‌ڕو ئاینه‌..ژن ئه‌زانێت به‌دمه‌ستانه‌.. کۆیلانه‌... عاشق بێت. له‌واقیعدا هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک نیه‌ بتوانێت خۆشه‌ویستیه‌کى له‌م شێوه‌یه‌ له‌ ئامێز بگرێت و زیندوو بیهێڵێته‌وه‌. چونکه‌ لایه‌نى دووه‌م و هاوبه‌ش که‌ پیاوه‌ ته‌واو چاوه‌ڕوانیه‌کانى جیاوازن..هه‌روه‌ک تواناى تێکه‌ڵاو بوون و توانه‌وه‌ى جیاوازه‌! ژنى عاشق زوو تووشی شکست ئه‌بێت و هه‌ست به‌ نابه‌رامبه‌ری ئه‌کات له‌م هاوکێشه‌یه‌دا. تا مناڵه‌ وا ئه‌زانێت هه‌ڵه‌ى خۆی بووه‌ و دواتر خه‌تاى کوڕه‌که‌و ودوایی ڕه‌نگه‌ کۆمه‌لێک شتى تر بکات به‌ به‌هانه‌..ژن هه‌یه‌ هه‌رگیز له‌م قۆناغه‌ ده‌رناچێت وماسۆشیانه‌ به‌ دیار ده‌واری کۆنه‌وه‌ فرمێسکی زیوین ئه‌هۆنێته‌وه‌ بۆ یادگاریه‌کان...به‌ڵام هه‌یه‌ ئه‌و قۆناغه‌ تێئه‌په‌ڕێنێت ڕیالیستانه‌ ڕازى ئه‌بێت به‌وه‌ى که‌ هه‌یه‌ ...خۆشه‌ویستى بچوک ئه‌کاته‌وه‌ بۆ چه‌ند ساتێکی خۆش بۆ چه‌ند یادگاریه‌ک بۆ چه‌ند له‌ته‌ عه‌شقێک بۆ به‌شێک له‌ بوونی هه‌موو بوونی نا...من نازانم ئه‌م ژنانه‌ تا چه‌ند ئاسوده‌ن ....یان راستتر ئه‌زانم که‌ ئه‌م ژنانه‌ش ئاسوده‌ نین! به‌ڵام ته‌مه‌ن فێری کردوون ئه‌زموون قاڵی کردوون و ئه‌زانن بیانه‌وىó و نه‌یانه‌وێ هه‌رئه‌وه‌یه‌! ته‌نانه‌ت له‌ رۆژئاواشدا ئه‌وindividualism ه‌ى که‌باسی ئه‌که‌ى ده‌ستکردی پیاوه‌و ژن میرات گریه‌تى. De Beauvoir له‌ یه‌کێک له‌ نوسینه‌کانیدا وابزانم به‌ناوى Situation باسی ئه‌وه‌ خۆشئه‌کات. هه‌رچه‌نده‌ من شێتی هه‌موو نوسینه‌کانى نیم به‌ڵام له‌ یه‌که‌م به‌شی ئه‌و کتیبه‌یدا هه‌ندێ ڕاستی پێکاوه‌..... چونکه‌ ژن بێبه‌ش کراوه‌ له‌ سه‌لماندنى خۆی له‌ زۆربه‌ى بواره‌کاندا بۆیه‌ به‌ خوشه‌ویستى خۆی ژیر ئه‌کات و هه‌موو بوونى تێ فرێئه‌دات. ئه‌م دیارده‌یه‌ زه‌قتر ئه‌بێت که‌ ئه‌بینیت که‌ ئه‌و پیاوانه‌ى خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتی مادى یان مه‌عریفی یان کومه‌ڵایه‌تى و سیاسین وهتد هتد شانسی توشبوونى ئه‌م ژنه‌ عاشقانه‌یان زیاتره‌!! که‌ ئیتر نه‌ک ته‌نها خۆشه‌ویستى ئه‌و پیاوه‌ به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتیشی هه‌موو ئه‌و که‌لێنانه‌ پڕ ئه‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌بوایه‌ ژن خۆی بۆ خۆیی پڕ کردایه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ناتونێت یان زۆر له‌وه‌ ته‌ممه‌ڵتره‌ که‌ بیریشی لێبکاته‌وه‌...که‌واته‌ کۆین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌ په‌یوه‌ندی گونجاو بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ له‌سه‌ر بنچینه‌ى ئاوێزه‌ بوونی دوو ویستى ئازادو ئۆتۆنۆمه‌ ...ته‌نها جیاوازیه‌که‌مان ئه‌وه‌یه‌ بۆتۆی پیاو ئه‌مه‌ قاڵبی نمونه‌ییه‌و منى ژنیش قبوڵم کردووه‌ چونکه‌ ئه‌لته‌رناتیڤم نیه‌!
هه‌ورامان
Mail | 14-02-07 21:17
وابزانم هه‌مووی خه‌تای ئه‌و هۆشه‌نگه‌ بوو كه ‌نه‌ی توانی ئاره‌زووت ڕازی بكات، ئیتر له‌و ساته‌وه هه‌موو پیاوێك وێنه‌ی هوشه‌نگیان پێوه ‌دیار وه‌ك خۆت ده‌ڵێیت. هه‌موو كه‌سێك، به‌ڵام خه‌لکێ رۆژهه‌ڵاتی به‌تایبه‌تی زۆر هیوایان به خۆشه‌ویستیه، وا یان باوه‌ڕه كه خۆشه‌ویستی هه‌موو خه‌وو خه‌یاڵ و ئاواتیان ده‌هێنێته دی ئه‌مه‌ش به ‌ڕای من تێڕوانینێكی لاویه (گه‌وجی) ده‌بێت هه‌ر خێرا بتوانیت ئه‌م خۆشه‌وستیه بگه‌یه‌نیته قۆناغی كامڵی، واته ئه‌و ئه‌وه ‌و من منم ، ده‌بێت ئه‌وه بزانیت كه‌ دوو ڕۆح هه‌رگیز ناتوانن له‌جه‌سته‌یه‌كدا بژین، هه‌ر ڕۆحه‌و له‌جه‌سته‌ی خۆیدا، ئه‌مه‌ ئه‌نانیه‌تی پێ ناڵێن، ئه‌وروپایی زیاتر به‌م فیكره ئاشنایه چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تێیان ده‌گه‌یه‌نن كه‌ئه‌مه‌ هی منه‌و ئه‌وه هی تۆیه، ئه‌مه ڕای منه و‌ ئه‌وه‌ رای تۆیه، ئه‌م بۆچونانه‌ش سیسته‌می دیموكراسی زیاتر یارمه‌تی گه‌شه‌ سه‌ندنی ده‌دات به‌ڵام وابزانم لای ئێمه هێشتا دیموكراسی نه‌چۆته ژیانمانه‌وه هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌زه، ڕامبۆ ده‌ڵێت : من هه‌رگیز ناتوانم خۆشه‌ویتی له‌په‌نجه‌ره‌وه بنێرم، هه‌موو ڕۆژهه‌ڵات نه‌ك له‌په‌نجه‌ره‌وه به‌ڵكو هه‌تاوه‌كو ئێستا له‌ كونه مشكه‌وه خۆشه‌ویستی ده‌نێرن، مه‌به‌ست له‌مه‌ش ده‌رباز بوونه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌كونه مشكا خۆشه‌یستی نه‌نێرین ئه‌وكاته هه‌ڵ ده‌بژێرم. ناڵێم كه‌ئه‌مه‌ هه‌موو موشكیله‌ی دوو خۆشه‌ویست چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌ڵام سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌بێت وابێت. من وه‌ختێك توانیم له‌گه‌ڵ كچێكدا بمێنمه‌وه كه‌ توانیم واز له خۆشه‌ویستیه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كه‌م بهێنم، ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه‌ هه‌ر خه‌وو خه‌یاڵ بوو به‌ڵام راستی و ژیان شتێكی ترت پێ ده‌ڵێن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نابێت خۆت یان ئه‌و له‌تۆدا بتوێنیته‌وه، هه‌ر كه‌سه‌ به‌به‌رماڵی خۆیی و ئه‌توانین هه‌ردوكمان له ژێر هه‌مان به‌رماڵدا بخه‌وین. هه‌موومان به‌دوای ئه‌سپێكی باڵداردا ده‌گه‌ڕێین، به‌ڵام نه‌تۆ و نه خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ئه‌سپی باڵدارن، دوو گه‌ڵان ‌ڕه‌شابی پایز ده‌تان بات به‌ده‌م خۆره‌وه.
...........
Mail | 14-02-07 13:32
چونکه‌ تا ئێستا دانی خێرم به‌که‌سا نه‌ناوه‌......... ره‌نگه‌ که‌س له‌ تۆچاک تر نه‌بێت ......به‌ڵام خۆ خراپتریش نین!!
هه‌ورامان
Mail | 13-02-07 17:46
بۆ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
..........
Mail | 13-02-07 16:21
چاوه‌رێی من بیت!!! خۆزگه‌م به‌ خۆت نه‌بێت!
هه‌ورامان
Mail | 12-02-07 17:50
هه‌ر شایه‌ت زۆره، تۆش له‌وانه‌یه ببیت به‌شایه‌دم
...........
Mail | 12-02-07 16:06
ئێ رۆڵه‌ ئه‌وه‌ دایکت بووه‌‌ بۆیه‌ وای بینیویت........ شایه‌تی ترت نییه‌؟
هه‌ورامان
Mail | 11-02-07 16:31
بۆچی وات ده‌زانی کوڕی خراپم ؟ دایکم هه‌موو جارێک پێی ئه‌ووتم خۆزگه‌م به‌و کچه‌ی ده‌بێت به‌هاوسه‌رت.
...........
Mail | 11-02-07 13:36
سوپاس که‌ ئه‌وه‌ت لابرد ......جارجار کوری چاکیشی
هه‌ورامان
Mail | 11-02-07 10:56
برای خوێنه‌ر هه‌رچێک ده‌نوسم هه‌مووی ڕای خۆمه، ئه‌گه‌ر ڕایه‌ک هی خۆم نه‌بێت بێگومان ده‌ڵێم فڵان که‌س واده‌ڵێت؟ ئه‌مه‌ هیچ زیانێک ناگه‌یه‌نێت،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که خۆم به‌نوسه‌ر نازانم چونکه ژیانم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان نه‌کردوه. ده‌بوایه په‌نجه‌ت بخستایه‌ته سه‌ر ئه‌و شته‌ی نوسیومه‌و گوایه هی هه‌ورامان نیه. له گه‌ڵ ڕێزما
خوێنه‌رێك
Mail | 11-02-07 00:10
خۆزگه‌ جارێك ڕای خۆتت ده‌نوسی له‌ باتی فه‌لسه‌فه‌و بۆچونه‌‌کانی ئه‌م وئه‌و.. زۆر جێگای سه‌رنجمه‌ که‌ له‌ هه‌موو کۆمێنت ونوسینه‌کانتدا هه‌موو بیرو بۆچونێکی تێدا ده‌دۆزرێته‌وه‌و ده‌بینرێت هی هه‌ورامان خۆی نه‌بێت.. سه‌رکه‌وتووبیت!
هه‌ورامان
Mail | 10-02-07 16:34
چیرۆکه‌که‌ت خۆش بوو، وابزانم وه‌کو خۆت ده‌ڵێیت یه‌که‌م گه‌مه‌ی سێکسی به‌منداڵی کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر هه‌موومان، به‌ڵام من به پێچه‌وانه‌وی تۆوه شانسم هه‌بوو هه‌میشه ده‌که‌وتم به‌سه‌ر کچی وه‌کو تۆداو باش فێریان کردم، کورد ووته‌نی ؛ خویه‌ک گرتت به‌گه‌نجی ته‌رکی ناده‌یت به‌پیری. به‌ڵام سروشتێش که‌سی وه‌کو هۆشه‌نگ دروست ده‌کات که‌ هه‌رگیز فێرنابن، ئه‌م جۆره که‌سانه به فه‌لسه‌فه‌ی ماخکیز دوساد ( نوسه‌رێکی فه‌ره‌سی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه، که نوسینه‌کانی له‌سه‌ر ئێرۆتیکن، ئه‌مڕۆ زاراوه‌ی سادۆمازۆ له‌وه‌وه‌بۆمان ماوه‌ته‌وه) ئه‌م کابرایه به‌که‌سانی وه‌ک هۆشه‌نگ ده‌ڵێت : victim واته ژێرده‌سته. ئه‌وه له‌سه‌ر داوای تۆ ئه‌و ڕه‌سمه‌ی بۆ فوستوقم کردووه ‌لای ده‌به‌م، ئه‌وی ڕاستی بێت کۆمانتێکی جوانی تیابوو بۆیه لام نه‌ده‌برد. به‌ڵام وادیاره قوستوق خانم شتێ خراپی فێر کردم، شه‌یتان به‌نه‌عله‌ت بیت.
...........
Mail | 10-02-07 14:46
ئه‌مه‌ دیاره‌ منیش ویستومه‌ شتێکی وابکه‌م!!! ....دایکم وباوکم سه‌فه‌ریان کردبوو لای ماڵیک دایان نابووم .... باوه‌ڕئه‌که‌ی هه‌ر نۆ ساڵان ئه‌بووم ..ئه‌و ته‌مه‌نه‌ هێشتا ده‌وروبه‌ر حسابی مناڵت بۆ ئه‌که‌ن وسیستمى جیاکاری ودابڕانى نێرو مێ به‌ توندی پیاده‌ نه‌کراوه‌ .... هه‌رچۆن بێت چوینه‌ جێگاوه‌ و من له‌ پاڵ هۆشه‌نگىکوڕیانا !!وه‌ى وه‌ى وه‌ى که‌ پێم خۆش بوو!! وام ئه‌زانى ئیتر ئه‌وه‌ تاکه‌ هه‌لی ته‌مه‌نمه‌ یان ئه‌و شه‌وه‌ پێی ئه‌گه‌م یان ئیتر قه‌ت نایبینم....هه‌رچه‌نده‌ له‌شوشه‌یا به‌خێوکرابووم، دایکم زۆر(موسه‌قه‌ف) بوو و به‌ئه‌رکی پیرۆزى خۆشی ئه‌زانى به‌ پلان کار بۆ به‌نه‌زان هێشتنه‌وه‌م بکات له‌وه‌ش ناخۆش تر شانازیشی به‌نه‌زانیمه‌وه‌ ئه‌کرد. نازانم چۆن و به‌ چ پێوه‌رێک به‌ڵام دیاربوو له‌ناو ئه‌و ژنه‌ موسه‌قه‌فانه‌ى ئه‌و ئه‌یناسین وا زانایی خۆیی ئه‌سه‌لمان!!! له‌گه‌ڵ ژنه‌کانا قسه‌ی ئه‌کرد و وئیشاره‌تى بۆناوگه‌ڵم ئه‌کرد و ئه‌یوت نازانێ چی پێئه‌ڵێن!!!! پێئه‌که‌نى و ئه‌یووت نازانىó هی کوڕو کچ فه‌رقیان چیه‌........ڕاستیشی ئه‌کرد هه‌ر به‌راستى نه‌مئه‌زانى....تا دره‌نگ بیرم ئه‌کرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر کوڕ ده‌رچووم وا ئه‌که‌م وئه‌گه‌ر کچ ده‌رچووم وا......وسه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش خۆم و ئه‌و تۆزه‌ گۆشته‌ى پێمه‌وه‌ بوو هه‌میشه‌ له‌ژێر پاریزگاریه‌کى توندا بووین ...ئه‌مزانى ئه‌م شته‌ى ناوگه‌ڵم زۆر خه‌ته‌ره‌ به‌س چۆن وبۆ بۆم مه‌علوم نه‌بوو!!!!! تا گه‌وره‌تر ئه‌بووم فزولم زیاد ئه‌بوو و هه‌تا زیاترم بزانیایه‌ پرسیاره‌کانیشم زیادیان ئه‌کرد.....زۆرتر هى کوڕ سه‌رنجى ڕائه‌کێشام ئه‌مویست بزانم چیه‌ و چۆنه‌ حه‌زم لێبوو هه‌ر ده‌سێکی لێیه‌م! ...بۆیه‌ ئه‌و شه‌وه‌ وا شاگه‌شکه‌ بوبووم...بابگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو جێگاکه‌!! من خۆم بۆ شه‌وێکی گه‌رم وگوڕ حازر کردبوو ....به‌لام دیار بوو دراوسێ جێگه‌م له‌ خه‌یاڵێکی ترا بوو ڕووى تێکردم و ووتى حه‌کایه‌تى خۆش نازانى ووتم نا ئه‌ى تۆ؟ وتى با من حه‌کایه‌ت ئه‌زانم و که‌وته‌ گێڕانه‌وه‌....بیرم نه‌ماوه‌ باسی چی ئه‌کرد به‌س ئه‌زانم زۆر بابه‌ته‌کانی منالانه‌ بوو ...من حه‌زم له‌ حه‌کایه‌تێکی تر بوو!! ووتم من ئیتر ئه‌خه‌وم به‌و هیوایه‌ى غیره‌ت بیگرێ ..که‌چی خوا نه‌کا....دار و به‌رد جوڵه‌ى لێوه‌ هات ئه‌و نا...زۆر ئه‌مدیوو وئه‌ودیوم کرد فایده‌ى نه‌بوو ...ووتم ئه‌زانى ماڵه‌که‌تان زۆر گه‌رمه‌ من له‌ماڵی خۆمان ئه‌وه‌نه‌ جل له‌به‌رناکه‌م که‌ ئه‌خه‌وم ..... به‌سه‌رى تۆ و به‌سه‌رى خۆم داشمکه‌ن!!!! هییییییچ ....نقه‌ى نه‌کرد...ئه‌و شه‌وه‌ بێ هیوا سه‌رم نایه‌وه‌ ...بۆ یه‌که‌مجار پیاو له‌ جیگایا توشی خه‌یبه‌ت ئه‌مه‌لی کردم به‌ڵام‌ دووا جارنه‌بوو!...ڕه‌نگه‌ هه‌ر ئه‌و ئه‌زمونه‌ ڕه‌نگ وڕووى کاره‌کته‌رمی له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوا کێشا بێت ...ئه‌وه‌ بۆ داواى قه‌ره‌بووى لێ نه‌که‌م؟! دوایی که‌ تۆزێ گه‌وره‌ تر بوبووین حه‌زى لێم بوو ....به‌حاڵ مه‌مکم کردبوو ....هه‌ر ئه‌وه‌نه‌ى دومه‌ڵێک ئه‌بوو ...ڕۆژانه‌ ئه‌هات نه‌ختێ سه‌یری ئه‌کرد و به‌دیاریه‌وه‌ ئه‌وه‌ستا..منیش پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ی دایکم ئیشی بۆ کردبوو ئه‌وه‌نه‌ کچ بووم !!....ئه‌وه‌نه‌ دڵم به‌مه‌مکم خۆش بوو ...ئه‌تووت که‌س مه‌مکى نه‌کردووه‌ من نه‌بێت!! به‌ڕاست ئه‌و براده‌ره‌م ماوه‌یه‌کى زۆر نه‌بینیه‌وه‌ له‌ دوا سه‌فه‌رما بۆ سلێمانى چووم سه‌رێک له‌ دایکی به‌م. دیم فه‌قیره‌ که‌فته‌کار بووه‌ له‌ جیگه‌یا و هه‌موو مناڵه‌کانى ژنیان هێناوه‌و شویان کردووه‌ له‌ ماڵێکی گه‌وره‌یا هه‌ر خۆیی لێبوو لای سیسه‌مه‌که‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزه‌که‌ جییه‌ک داخرابوو پرسیم هی کێیه‌ ووتى وه‌للا ئه‌وه‌ هى هۆشه‌نگ گیانه‌ دایکت بمرىó ژنى نه‌هێناوه‌و هێشتا له‌گه‌ڵ خۆمایه‌ ووتم ئه‌ى هه‌ر لێره‌شا ئه‌خه‌وىó ووتى ئه‌ره‌ووه‌للا ..........ئه‌ى خوا مه‌رگ خوااااااا هێشتا فێری ده‌سپه‌ڕیش نه‌بووه‌!!! ئه‌مه‌ ئه‌و، منیش ئه‌وه‌م له‌به‌رچاوت له‌ووه‌خته‌وه‌ى پارێزگارى پارچه‌ گۆشته‌که‌ که‌وتوته‌ ده‌سى خۆم زۆر شت گۆڕاوه‌ و رۆژانه‌ش له‌زیکرو فیکرى خافڵ نیم!! توخوا ئه‌و ره‌سمه ڕووته‌‌ ناشرینه‌ى خۆت و فوستوق که‌ کردوته‌ هه‌لگره‌ چونکه‌ به‌ڵگه‌یه‌کی زه‌قی بێ به‌هره‌ییته‌


 ناو
 ئیمێل
 ئادره‌س
 خه‌نده


BlogItemNumber:117045678622969264


به‌ڕێـوه‌بردن