comment |
x
say something |
+
حه‌ه‌مید
Mail |
12-06-06 23:10
ئێران وه های دۆڕاند به حه‌یاتی بۆی چاک نه‌کرێ! ده‌سته‌کانت وه‌ش!
حه‌ه‌مید
Mail |
12-06-06 23:10
ئێران وه های دۆڕاند به حه‌یاتی بۆی چاک نه‌کرێ! ده‌سته‌کانت وه‌ش!
موزه‌فه‌ر
Mail |
12-06-06 22:22
ئه‌رێ حامد گیان ئه‌وه جه‌ره‌یانی جوجه‌ڵه، پێنج ده‌قیقه، پاییزه و وره و‌ر چیان به سه‌ر هات؟ ها ها ها
موزه‌فه‌ر
Mail |
12-06-06 08:55
سڵاو بؤ هه‌ردوتان، ده‌ستان خۆش به‌ڵام پێم خۆشه دو شت بڵێم به‌هیوام له به‌ر ئه‌و بۆچونه لێم توره نه‌بن. یه‌که‌م فوتباڵ وه‌ک هه‌موو یاریه‌کانی تر ئیتر وه‌رزش نیه و کاسبیه(بیزنس) توجاره‌ته. جه‌وهه‌ره ئینسانیه‌که‌ی لێ هه‌ڵمارڵاوه و جا ئیتر ئێران وه یان هه‌رکه بیدۆڕێنێ یان بیباته‌وه گرنگ نیه. دوهه‌م: ئه‌م خانمی ڕویا تلوعیه‌ش هه‌رچی به سه‌ر هاتوه ناڕوا بووه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌عاتێکیچ گیرا بێت و ئه‌شکه‌نجه‌ش نه‌کرابێت جمهوری ئیسلامی مه‌حکومه و تاوان بار به‌ڵام خانمی خلوعی ئیتر به‌و گیران‌و ئه‌شکه‌نجه مه‌که‌نه شۆڕش گێڕ.
حامید
Mail |
11-06-06 21:23
کوره تۆ هه‌ر بژیت، به‌ڵام هیچ که‌س وه‌ک ئه‌م ئێرانیانه سه‌ریان لێ نه‌شێواوه! خۆزگه گوێت له ڕادیۆ ناوچه‌یه‌کانی شاری ستۆکهۆڵم ده‌بوو. یه‌ک ده‌یوت ئه‌وه تیمی جیمهوری ئیسلامیه، یه‌ک دیوت چوونکه ئاڵای کۆماری ئیسلامیان هه‌ڵداوه، له کاتی خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌ڵناسمه سه‌ر پێ، یه‌کیتر ده‌یوت من بۆ سرووده‌که هه‌ڵده‌ستم به‌ڵام بۆ له‌به‌ر ئاڵای کۆماری ئیسلامی هه‌ڵناسم، ئه‌ویتر دیوت ئه‌و تیمه تیمی میللی ئێرانه و فڕی به کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه نیه! ئیتر هه‌رکه‌سێ بۆ خۆییه‌ک بوو، که‌س ئاگای له که‌س نه‌بوو. بۆ خۆیشت باش ده‌زانی زۆربه‌ی ئه‌وانه که له‌و تیمه‌دان لانی که‌م ده‌بێ کۆماری ئیسلامیان قه‌بووڵ بێ، بێجگه له‌وه‌ش که‌سانی وه‌ک عه‌لی ئائی و هیتر هه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ن، به ته‌واوی له خزمه‌ت ئه‌و نیزامه‌دان. به‌داخه‌وه ئه‌م جۆره سیاسه‌ته له ئێران‌دا ته‌نیا فوتباڵ ناگرێته‌وه و سیاسه‌تیان تێکه‌ڵی هه‌موو شتێک کردووه. باشتر ئێرانیش سه‌رنه‌که‌وت ده‌نا ئه‌حه‌دی‌نژاد بڕیاری دابوو خۆی بگه‌یه‌نێته ئاڵمان، که‌سێک که بێخگه له نازیست و فاشیست و تێرۆریست نه‌بێ، که‌س خۆشی له ناوچاوانی نایه. تۆ فوتباڵی خۆت سه‌یر بکه و ده‌شزانم که زۆر حه‌زی لێ ده‌که‌ی، ئه‌گه‌ر له بیرت مابێ جاروباره له کوچه‌و کۆڵانه‌کانی شاری کامێراندا پێکه‌وه له ناو ته‌پوتۆزدا فوتباڵمان ده‌کرد. میمکه‌زا دنیا، دنیایه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه! ئه‌و یه‌ک گوڵه‌ش چۆن کرا، ئه‌وه وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن:"توپ گرده".
خالید
Mail |
11-06-06 20:10
میمکه زا ده‌ست خۆش. به پێجه‌وانه‌ی تۆ من ڵاینگری یاری فوتبۆلم و هه‌تا بۆم بکرێت و منداڵ یارمه تیم بده‌ن ئه وه هه وڵ ئه ده م که زۆربه ی یاریه کان چاو لێ بکه م، له باری ئێرانه وه تۆ راستت کرد و باش بوو و دۆراندی.ئێرانیه کان حه قی خۆیانه شانازی به فوتبالی وڵاته که یان بکه ن به ڵام ئه وه ی جێگای داخه که به شێکی کوردی رۆژ هه‌ڵاتیش که فێر کراون که له‌ئێرانی ئێرانی ترن شانازی به ئه‌م یاریانه ش ئه که ن!من هه‌رچی ئاڵای کۆماری ئیسڵامیم بینی له کاتی به‌ڵاو کردنی یاریه کان ئه‌وکه سانه‌م که‌وته وه بێر که ژنه شۆرشگیری کورد رئیا تلوعی و ده‌یان بگره سه‌دان کور وکچی کوردیان خستوته به رئه‌شکه نجه و ئازاری به‌رده‌وام هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ی کوردن.
ناو
ئیمێل
ئادره‌س
خه‌نده
:-)
:-P
;-)
:-(
:confused:
:-o
:mad:
:rolleyes:
:cool:
:cry:
:shy:
:kiss:
BlogItemNumber:115004200010399851
به‌ڕێـوه‌بردن